دابان محەمەد
دواى ئه‌و هه‌موو فیشه‌كه‌ى نات به منداڵى خه‌ڵكه‌وه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌نێریته ماڵه‌وه و ده‌رگاى په‌رله‌مان كلیل ده‌ده‌یت، ده‌ته‌وێت به خه‌ڵكیش بڵێت، د. ڕێواس له شیرینى كاوه‌گه‌رمیانى كه ئامه‌دى جێهێشتوه و مانى گرتوه ئازاتر و به هه‌ڵوێست تره؟
_خۆپیشاندانت گۆڕى به پێكدادان، هه‌ر خۆشتان ڕوو قایمانه دێنه سه‌ر شاشه و ده‌ڵێن ده‌ستى په‌كه‌كه و ئیتڵاعاتى له پشته.
1_ یه‌كه‌م ڕۆژى خۆپیشاندانه‌كان، سێ په‌رله‌مانتارى مانگرتوو، چونه ناوخۆپیشاندان، به‌ر گازى فرمێسك‌ڕێژ كه‌وتن و لێیان درا و توندوتیژیان به‌رامبه‌ركردن، ئه‌و كات هه‌ندێك مێدیاى ده‌مامك هه‌ڵماڵراو پێیان ده‌وتن بۆ نمایشه، یان بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه و خۆده‌رخستنه. هه‌ر ئه‌و مێدیایانه دوێنى شه‌و ده‌یاننوسى سێڵفى گر!!! له هه‌ولێر په‌رله‌مانتارێك له پاسه‌وانه‌كه‌ى درابوو كردیان به هه‌ڵا، نوسینگه‌یه‌كى ئێن ئاڕتى له هه‌ولێر داخرا كه‌مپه‌ینیان بۆ ده‌كرد! به‌ڵام له زۆنى خۆیان سێ په‌رله‌مانتار لێى درا و خودى ئێن ئاڕتى داخرا، هیچ ڕوینه‌داوه.
2_ سه‌رۆكى په‌رله‌مانت لایه و په‌رله‌مانى داخستوه و هه‌ناسه‌ى لێبڕیوه و كلیكى له ده‌رگاكه‌ى داوه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، له‌دواى زیاتر له 14 شه‌هید و ده‌یان بریندار و سه‌دان گیراو، ده‌یانه‌وێت جوڵه‌یه‌كیان هه‌بێت، په‌رله‌مان پشتیوانى خۆپیشاندان و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك بكات نه‌ك حكومه‌ت. به سلمى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و نوێنه‌رایه‌تى و وڵاتان بێننه سه‌رخه‌ت، فیشه‌ك به منداڵى خه‌ڵكه‌وه نه‌نرێت و ڕویان بۆ ڕه‌وه‌ندى كوردى و دونیاى ده‌ره‌وه هه‌ڵماڵین. كه‌چى هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ى كه هه‌ڵوێستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كه‌ت، له شیرینى كاوه گه‌رمیانى و د. شایان و ئاشناخان ئازایانه‌تر و ڕاستتره؟ پێم باشه بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ى ڕاپرسیه‌ك بكرێت.
3_ خۆپیشاندانتان گۆڕى به پێكدادان، هه‌ر خۆشتان ڕوو قایمانه دێنه سه‌ر شاشه و ده‌ڵێن ده‌ستى په‌كه‌كه و ئیتڵاعاتى تێدایه، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ى ته‌قه له‌خه‌ڵك ده‌كات، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه پارێزگارى له سه‌دان ملیۆن دۆلارى دزراوى ئێوه‌ده‌كات. ئه‌وه‌ى فیشه‌ك به خه‌ڵكه‌وه ده‌نێت له‌و هێزه‌یه كه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لایه. ئه‌وه‌ى كه شاره‌كان ده‌كات به سه‌ربازگه، سنوره‌كانیشى ته‌نیوه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك دوو كه‌ستان سه‌دان ملیۆن دۆلارى له قاچاغى ده‌ستكه‌وێت، به‌و هێزه هه‌زاران دۆنمى سلێمانیتان داگیركرد و ده‌یان ملیۆن دۆلارتان ده‌ستكه‌وت. پاره‌كه‌شى بۆ هه‌ولێر ده‌نێرن بۆ كردنه‌وه‌ى پرۆژه و به‌خشینه‌وه‌ى بۆ زیادكردنى نفوسى شه‌خسى و حزبى .
4_ دوو شه‌و پێش ئێستا، ئه‌و مێدیایانه‌ى ئه‌مشه‌و ده‌یاننوسى سێڵفى گر، هێڵى خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌گۆڕى به‌ره‌و گرده‌كه، هانى كۆبونه‌وه و گردبونه‌وه‌ى خه‌ڵكیان ده‌دا گرده‌كه بسوتێنن! ڕ‌وى ئه‌وێت فیشه‌ك به منداڵى خه‌ڵكه‌وه بنێت و به خه‌ڵكیش بڵێیت بۆ له خۆپیشاندان نیت؟ به‌و له‌شكره سۆشیاڵ مێدیایه‌ى كه به‌پاره و داهاتى خه‌ڵكى سلێمانى به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌یت، بیرى خه‌ڵكى پێ چه‌واشه بكه‌یت؟
له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه له ناوخۆپیشاندان بوین و پشتیوانیان ده‌بین، مانگرتن وه‌سیله‌یه و دوا هه‌نگاوى پشتیوانى له خه‌ڵكى ناڕازى نابێت
2020 12 10