دابان محەمەد
زۆرجار له خۆم و له خه‌ڵكى تریش ده‌پرسم، ئه‌گه‌ر پارێزگارى سلێمانى له پشكى گۆڕان نه‌بایه، یه‌كێتى ده‌یتوانى هێنده ده‌ستكراوه بێت و هه‌ڵه له دواى هه‌ڵه بكات؟ له به‌رامبه‌ریشدا سێ هێزى ئۆپۆزسیۆن و له‌شكرێت له مێدیاى ئازاد و بوێرى سلێمانى و ده‌یان په‌رله‌مانتارى هه‌رێم و به‌غداد بێده‌نگ بن!!!
وه‌ره‌قه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رێك له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و مه‌ركه‌زه‌وه بێ ئاگادارى دا‌و و ده‌زگاى دادوه‌رى ده‌هێنن، كه‌ناڵێكى ئاسمانى ڕیزێك ده‌زگاى تر‌ى پێداده‌خه‌ن، بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ دوو به‌یاننامه‌ى به‌ناوى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منیه‌وه بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ركردوه (( ده‌ڵێن گوایه پارێزگار و به‌رپرسى یه‌كه‌مى شار ئاگاى لێنیه)). لیوایه‌ك ته‌راتێن به هێز له سلێمانى ده‌كات و به زه‌برى هێز، سه‌را بێده‌نگ ده‌كه‌ن، پیره‌مه‌گرون و ئه‌كه‌ن به ماستى مه‌یو! ڕێگاكى كه‌ركوك به چه‌ك ده‌كه‌نه‌وه؟
هه‌ر به‌ڕاست لامه‌ركه‌زیتان بۆ ئه‌مه ده‌وێت؟ له هه‌ولێر په‌رله‌مانتارێك لێى درا، لێره 3 په‌رله‌مانتار به‌ر گاز و لێدان كه‌وتن، له هه‌ولێر نوسنگه‌ى ئێن ئاڕتى داخرا، لێره خودى ده‌زگاكه و چه‌ند ده‌زگاكى تر داده‌خرێن؟ به دوو وه‌جبه گیراوه‌كانى سه‌را ئازاد كران، گرتنى چالاكانى پیره‌مه‌گرون و بازیان به‌رده‌وامه، له سه‌یدسادق بریندارى فیشه‌ك هه‌یه و كه‌س نازانێت چه‌ندى تریان لێده‌ستگیر ده‌كرێت.