ashna.jpg

ساڵی نوێ با ساڵی پەیرەوکردنی حکومڕانیەکی ڕەشیدبێت

Dec 31, 2020  |   بیروڕا 
ئاشنا عەبدوڵا
 
 
نەهامەتیەکانی ئەم میلەتە هێندە زۆر و لەدوای یەکن؛ ئومێدێک بۆ خەڵکی نەماوە لەگەڵ گۆڕینی ساڵ و بەروارەکاندا ژیانی بەئاراستەی باش بگۆڕێت.
ئەگەر حکومڕانانی هەرێم بیانەوێت بە عەقڵیەتی ساڵانی ڕابردوەوە دەوڵەتداری بکەن، لە وەهمدان و زۆر هەڵەن. ئێستا ئیتر مەترسیەکانی سەر قەوارەی هەرێم و شکۆی حکومەتی کوردستان وەك جاران نیە، بۆ مانەوە دەبێت ئەفکار و کردارە نابەرپرسانەکانیان بگۆڕن.
خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی 2020 زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بوو بۆئەوەی دەسەڵات تێبگات چیتر بیانووی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی بەشە بودجە لە عێراقەوە، نابنە بەهانەیەکی باوەڕپێکەر بۆ نەدانی موچە، چیتر نابێت سەبر و خۆڕاگری خەڵك تاقیبکرێتەوە.
پێوستە ئەفکارەکانی پشت حکومڕانانی هەرێم؛ تێبگەن چیتر بێ ڕۆڵکردنی پەرلەمان و ناکاراییەکەی خزمەت بە مانەوەیان ناکات، ڕەنگە ئەوە ببێتە دەسپێکی شکست و پاشەکشەیان لە دەسەڵات، بۆیە دەبێت تێبگەن و بهێڵن دامەزراوەکان بە ڕۆڵی کارای خۆیان هەڵسن و لەم بازاڕە شێواوەی گەندەڵیدا پاکسازیەک بکرێت و ئاهێک بەبەری خاك و خەڵکدا بێتەوە.
بەهیوام ساڵی نوێی 2021 ساڵی تێپەڕاندنی گرێ شەخسی و سیایەکان بێت و ساڵی ئاسودەیی بێت.