ashna.jpg

دەسەڵاتی هەرێم زاڵم لەئاست پەرلەمانی کوردستان و لاواز لە بەردەستی پەرلەمانی عێراق

Dec 18, 2020  |   بیروڕا 

ئاشنا عەبدوڵا

 

دەسەڵاتی هەرێم زاڵم لەئاست پەرلەمانی کوردستان و لاواز لە  بەردەستی پەرلەمانی عێراق
پێش ئەوەی بکەونە گفتوگۆ و قەناعەتپێکردنی نوێنەرانی گەلی عێراق، دەبو بتانزانیایە کە ڕێز لە بۆچون و ئیرادەی میلەتەکەی خۆتان ناگرن چۆن دەکرێت ڕێزی بەڵێنەکانتان بگیرێت ؟!
ئەو دەسەڵاتەی هەرێم کە ساڵانێکە هەمو هەوڵی بۆ بێڕۆڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە ئێستا لە دانوستاندایە بۆ قەناعەتپێکردنی پەرلەمانی عێراق کە نەبنە ئاستەنگ لەبەردەم ڕێکەوتنی هەرێم و عێراق، قسەی سەرەتاو کۆتای پەرلەمانتارانی عێراق ناشەفافی گرێبەست و داهاتی نەوت و بێمتمانەییانە بەرامبەر هەرێم.
دەبو چیبکرایە بۆ شکۆمەندی هەرێم؟
١-گرێبەستە نەوتیەکان بە چاودێری پەرلەمانی کوردستان بوایە بۆئەوەی گرێبەستی فەڕمی و باوەڕ پێکراو بونایە.
٢- بێڕێزی بە شکۆی پەرلەمانی کوردستان نەکرایە و دەرگاکەی دانەخرایە و بێڕۆڵ نەکرایە و پەرلەمان قسەکەر و پشتیوانی شەفافیەتی داهاتی هەرێم بوایە.
٣- سەرچاوە سروشتیەکان و خاڵە سنوریەکان وەک موڵکی شەخس و حیزب مامەڵەیان پێوە نەکرایە و داهاتەکەی لە خزمەتی خەڵکدا بوایە بۆئەوەی لەبری دەربڕینی ناڕەزایی بۆ  موچە خەڵک بۆ پشتیوانی شاندی هەرێم بڕژانایەتە سەر شەقامەکان.
دەسەڵاتێک کە لەپێناو خواستەکانی خۆی پەرلەمان بەکاربهێنێت و پەرلەمانێکی گوێڕایەڵی بوێت، دەبێت دنیابینی هێندە فراوانبێت کە دیموکراسی واناخوازێت،  هەڵوێستی ئێستای پەرلەمانی عێراقیش بەرامبەر هەرێم وانەیەکی باشە بۆ تگەیشتن لە ڕۆڵی پەرلەمان.