ashna.jpg

ئازادی ڕادەربڕین و داخستنی کەناڵی NRT

Dec 7, 2020  |   بیروڕا 

ئاشنا عەبدوڵا

 

دەسەڵاتی سەرکوتکار و دواکەوتوو بێهۆش و نائاگادار لە گەشەکردن و پێشکەوتنەکانی جیهان، لەیادیکردوە مۆدێلی داپڵۆسین و سنوردارکردنی ئازادیەکان بوەتە کارێکی بێزراو لە جیهاندا.
تێبگەن لەوەی کە سەرکوتکردنی میدیای ڕەسمی ئاسانە؛ ڕێگری لەگواستنەوەی دەنگی نوێنەری هاوڵاتی لەکەناڵی ڕەسمی ئاسانە؛ بەڵام داپڵۆسینی ئەو هەمودەنگە ئازا و ئازادە ئاسان نیە.
بیرتان چوە ئێستا شتێک نەماوە بەناوی ڕێگری لە دەنگی ئازاد و ئازا و ئازادی ڕادەربڕین لەدوای دروستبونی (citizen journalism)(ڕۆژنامەنوسی هاوڵاتی).ڕاستە کامێرای دەستی کامێرامانێک دەشکێنن و پەیامنێرەکەش دەگرن بەڵام لە جێگەی ئەو سەد کەس(live)ی فەیسبوکەکەی دەکاتەوە و ڕاستەوخۆ ڕوداوەکان دەگوازێتەوە.
بەداخەوە عەقڵیەتی سنوردارکردنی ئازادیەکان تەنها عەقڵیەتێکی سەربازی نیە و ڕەنگدانەوەی لە ناوەندە فەڕمیەکانی قەراری هەریمی کورستاندا هەیە و دەبێت بگۆڕدرێت.بەنمونە:دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەنگەکانی پەرلەمانتاران لەپەخشی کەناڵی ڕەسمی ڕادەگرێت، لەبەرامبەردا دوای پێنج دەقە هۆڵی پەرلەمان لە شاشەی موبایلی هەموتاکێکی کۆمەڵگادایە ئەگەر بیانەوێت؛ وەک ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردو بینیمان.
بیرتان بخەمەوە ئێستا بە تەنها سایتێک دەتوانێت ڕۆڵی تەلەڤیزیۆن و ڕۆژنامە ببینێت و ڕوماڵی هەرچی بوێت، دەیکات.ئەوەی پێی دەوترێت (multimedia).
شێوازی بیرکردنەوەتان بگۆڕن و کەمێک گەشە بکەن و چیتر ناو و ناوبانگی هەرێمیش لەوڵاتانی دەرەوە، لەوەی کە ئێستا هەیەناشرینتر مەکەن، ئەگەرنا خەیاڵتان خاوە ئەم دۆخە بەم شێوەیە بۆتان بچێتەسەر.