alihamasalh.jpg

ئەوەی لەسایەی ئەم ئاڵادا کردتان

Dec 17, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

لە سایەی ئەم ئاڵایەدا ھەزاران کوردستانی شەھیدبون..
لەولاشەوە چەند کەسێک لە ژێر ئەم ئاڵایەدا بوون بە خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلار، زەویان داگیکرد و نەوتیان تاڵانکرد و خاکیان ھەڕاجکردو بڕیاریاندا قاچاخچێتی بەسەر میللەتی خۆیان بکەن...
ئەم ئاڵایەیان لە پشتبوو ھەموو بڕیارەکانی نەوتیاندا، خۆیان بوون بە خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارو میللەتیش بێ موچەکرا..
ئەم ئاڵایەیان لە پشتبوو بڕیاری قاچاخچێتی مەڕو بزن و ماسی و ھێلکەو تەماتەو ئۆتۆمبیلیاندا! 
ھەر لە سایەی ئەم ئاڵادا بڕیارتانداوە بەقاچاخی و کۆمپانیاکاری مانگانە ١٧٠ ملیار دینار بۆ خۆتان و کۆمپانیاکانتان دەستبخەن لە خاڵە سنوریەکان! و میللەتیش بێ ژیان بکەن.. 
ھەر لە پشت ئەم ئالایەوە بوو واژوتان کرد، ھەزاران دۆنم زەوی بۆ خۆتان و کۆمپانیاکانتان ببەن بەبێ ئەوەی برۆژەیەکی بۆ خزمەتی گشتی لەسەر بنیات بنێن، ھەزاران ھاوڵاتی ئەم نیشتیمانەش خاونی مەترێک زەوی نین.. 
لە بەردەم ئەم ئاڵایەوە ھەزاران کادری حیزبی و خاڵکی ناشایستەو جاشتان کردە خاونی موچەی قەبە، بەھۆیەوە موچەخۆری شایستە بێ موچەبوو... 
ئاڵا بێتاوانەو دەیویست رەمزێک بێت بۆ خەبات و قوربانی، تاوانبار ئێوەن ... ئاڵایەکی کوردستان دەخەنە پشتتان و زوڵم لە میللەت دەکەن و بەھۆیەوە ھاوڵاتی زوڵملێکراو بەم شێوە لە ئاڵاو خەبات و نیشتیمان بڕوانێت..