alihamasalh.jpg

لە وەڵامی سەرۆکی پەرلەمان

Dec 10, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

"دانیشتنی پەرلەمان کاریگەری لەسەر موچەی خەڵک ھەبێت لە ٤٨ کاتژمێردا ئەنجامی دەدەین" سەرۆکی پەرلەمان.. 
ئەمە بێنرخکردن و زەلیلکردنی پەرلەمانە لە لایەن سەرۆکەکەیەوە؟ 
بەڵێ ئەگەر پەرلەمان زەلیل نەکرێت، دانیشتنی پەرلەمان کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر گیرفانی خەڵک... 
یەک ساڵەو چەندین جارە پەپێی پێڕەوی ناوخۆ داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکەین لەسەر دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و موچەو قوتی خەڵک ، بەڵام سەرۆکایەتی نایخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمان، بە دڵنیای ئەگەر پەرلەمانێکی بەھێز ھەبوایەو بەرپرسانی بھێنایەتە بەردەم پەرلەمان بەدڵنیایی؛ ئێستا گیرفانی خەڵک گەرمدەبوو.. 
سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیوایە لەم دۆخەدا دانیشتنی پەرلەمان پێویست نیە! 
ئەگەر لەسەر شەھیدبونی چەندین کەس و دەستگیکردنی ٣٥٠ گەنج  و گەندەڵی نەوت و خاڵی سنوری و باج و کۆمپانیاکاری و بێ موچەی دانیشتنی پەرلەمان پێویست نەبێت، نەبونی پەرلەمان باشتر نیە؟ 
 بێدەنگکردنی پەرلەمان لەم  دۆخەدا! پێماندەڵێ: ئێستا پەرلەمان کراوەتە داردەستی ئەو گەندەڵکارانەی کوردستانیان بە ئەمڕۆ گەیاند!! 
لای سەرۆکایەتی پەرلەمان، شەھیدکردنی چەندین ھاونیشتیمانی و  دەستگیرکردنی زیاتر لە ٣٥٠ کەس و دزی و تاڵانی بەرپرسان ئەوەندە ناھێنێت دانیشتنی پەرلەمانی بۆ بکرێت!!! 
بەڵام وەزیرێک بیەوێت لەسەر ھەر شتێک دانیشتنی پەرلەمان بکات، پەرلەمانتارانی بۆ کۆدەکرێتەوە و دانیشتنی پەرلەمان بکەن!
ئەگەر ئێوە نەھێڵن لەسەر مردن و ژیانی خەڵک کۆببنینەوە، دەبێ چاوڕێی ئەوەش بن ئێمەش نەھێڵین لەسەر شتی ڕووکەش کۆببنەوە! 
مێژوو ئەمە دەنووسێتەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتار ماندەگرن دژ بەڕشتنی خوێنی گەنجەکانی وڵاتەکەیان و داوا دەکەن کۆتای بەدزی و قاچاجچێتی بەرپرسان و برسیکردنی خەڵک بھێنن، بەڵاک سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیوایە دانیشتن لەم دۆخە گرنگ نیە..