alihamasalh.jpg

سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی

Dec 17, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

بەھۆی ھێنانی  ئاژەڵ و ماسی قاچاخەوە،  جگە لە یاسا شکێنێ، تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدایە، بەرپرسیاری یەکەمیش  ئێوەن کە ڕێگای لێناگرن.. 
بەبێ گومرگ و بەبێ ھیچ پشکنین و کەرەنتینەیەک، ڕۆژانە ھەزاران ئاژەڵ لەلایەن بەرپرسەکانەوە داخڵدەکرێن، ھێزە ئەمنیەکانیش لە بازگەکان بەڕێی دەکەن..
بەپێی گوتەی پزیشکانی ڤێتەنەری ئەمە مەترسی گەورەیە بۆ تەندروستی ئاژەڵ  و مرۆڤ..
خەڵکی کوردستان شاھیدە چەندین مانگە من داوادەکەم و ھاوار دەکەم ئەم قاچاخیە ڕابگرن ، لە بری ڕێگری زیادو زیاددەکات. 
ئاژەڵ لە سوریا (ڕێگای سحێلا) و تورکیا(شیروان مەزن) و ئێران(پێنجوێن و تەوێڵە)  داخڵدەبێت..
ھێنانی ماسی بەفەرمی قەدەغەیە بۆ پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆ، بەھۆی ئەم قاچاخیەوە سامانی ماسی کە زیاتر لە ھەزار حەوزو  بژێوەی ھەزاران خێزانە لە ناو دەچێ، ھەزاران خێزانی کوردستانیش کە لەسەر ئاژەڵداری دەژین تووشی زیانی گەورەبوون..
بەرپرسەکان لە ئۆتۆمبیل و ھێلگەو جگەرەو  فەرشەوە  بۆ مەڕو گاو ماسی بەقاچاخ داخڵدەکەن و مانگانە دەیان ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت، ئیدی گلەیی چی لە عێراق دەکەن موچەی خەڵک نادات! ئێوە لە خەمی موچەی خەڵکدابان گەندەڵی و قاچاخیتان بەسەرەوە نەدەکردن..