shayan-askari.jpg

بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بووە بە ئەرک

Nov 25, 2020  |   بیروڕا 

شایان عه‌سكه‌ری

 


حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی لە بەرپرسیاریەتی لاداوە بەرامبەر بە مووچە و داھاتی ھاووڵاتی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە ھەمان شێوە لەسەر ھەموو بابەتێک دانیشتن ڕادەگەیەنێ تە نھا لەسەر چارەسەری دۆخی ھاووڵاتی نەبێ.
لە دانیشتنی ئەمرۆدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتمان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاوڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یان ناڕەزایی دەربڕین.
کەواتە تەنانەت پەرلەمانتاریش کە نوێنەری ھاوڵاتیە مافی ئاخاوتنی لێ زەوت کرا لە ژێر ھەر پاساوێک بێت.
بایکۆت کردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەردەکات، حکومەتی ھەرێم ئیلزام بکات تا بڕێک نەوت و نیوەی داھاتی خاڵە سنوریەکان ڕادەستی بەغدا بکات لەبەرامبەر ناردنی موستەحەققاتی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، تاوەکو ھەرێم بیانووی نەمێنێ بۆ پێدانی مووچەی ھاوڵاتی.
ئەو رۆژەی لە شەقام بووم دەنگم باشتر دەگەیشت، لە شەقام دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی لێ نەبوو قسەم پێ ببڕێت.