سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
بەشدارینەکردنی فراکسێونی یەکێتی لە کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتی هەرێم، کارێکی دروستە بە ئاراستەی ئەنجام نەدانی هەڵەی تر و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو.
هیوادارین ئەم هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌ی یه‌كێتی و فراكسیۆنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، و یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ - ئاینده و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانی كوردستان، پەیامێکی ڕوون بێت بەرامبەر بە پارتی بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی و ئه‌نجامدانی ڕێکەوتنێكی گشتگیری هەرێم و بەغداد كه خه‌ڵك و هه‌موو لایه‌نه‌كان لێی رازی بن به ئامانجی کۆتایی هێنان به‌م ناڕونی و تاریکی و گەندەڵییه‌ی كه لە مەلەفی نەوتی هەرێم ئاڵۆسكاوه.
لە دوای حەوت ساڵ لە گرێبەستی پەنجا ساڵی لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا
كه بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامدراوه، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبۆته‌وه كه ئابوری سه‌ربه‌خۆ جگە لە نەهامەتی بۆ خەڵکی کوردستان و ئه‌زموونی حکومڕانیی هەرێمی کوردستان و جگه له پاشەکەوتی موچە و داهێنانی سیستمی نایاسایی ڕوبع موچە و نیوموچە و دواخستنی موچە، هیچ بەرهەمێکی دڵخۆشکەر بۆ ژیانێکی شایستە و بوژانەوەی ئابوری و دروستکردنی ژێرخانی ئابوری به گه‌له‌كه‌مان نه‌به‌خشیوه.
ئه‌وه‌ی ئابوریی سه‌ربه‌خۆ و رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێی به‌خشیوین، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی نایاسایی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی سیاسی و به فه‌رمییش حکومەتی هەرێم (٨٩٩٦١٥٦٥١٤) هەشت ملیار و نوسەد و نەود وشەش ملیۆن دۆلاری قەرزاری موچەخۆرانی بەشی مەیەنەتی خۆیەتی له سایه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێست و رێبازه هه‌ڵه‌یه‌وه. لە کاتێکدا لە سەرتای ناساندنی ئابوریی سەربەخۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردن بانگەشەی ئەوەی دەکرد كه بۆ هەموو خێزانێکی کورد ، بۆ ئه‌وانه‌ش كه موچه خۆرنین، حسابی بانقی دەکاتەوە و هەموو مانگێک لە پارەی فرۆشی نەوت پارەیه‌كی دیاریكراو وەردەگرن، بەڵام له واقیعدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه روویدا، بەهۆی مەلەفی پڕ گەندەڵیەوە هەرمنداڵیکی تازە لە دایک بووی كوردستان قەرزارە بە هۆی ئەم سیاسەتە چەوتەوە.
بۆیه هیوادرین پارتی دوای ئه‌م ته‌نهابوون و شكستە سیاسی و ئابورییه‌ی، ڕێکەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدرالی تاقی بكاته‌وه و ئەگەر بۆ ماوەی یەک ساڵ یش بیت بۆ پاراستنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان واز له درێژه‌دان به داڕمانی ژێرخانی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی بهێنێت و سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵك رابگرێت.