serko.jpg

بەڕێز دیندار زێباری

Nov 2, 2020  |   بیروڕا 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی

 

هەرێم نەك بۆ ڕۆژنامەنوسان ئارام نیە، بەڵکو بۆ پەرلەمانتارانیش نائارامە ..!!
بەڕێز زێباری
تۆ كە دەڵێیت ڕۆژنامەنوسانی پارێزگاكانی ناوڕاست و باشوری عێراق دێنە هەرێم بەهۆی ئازادی هەرێمەوە..
منیش لیستێک ڕۆژنامەنوست بۆ ڕیز دەکەم
هەولێریان لە ترسی گرتن و راوەدوونان بەرەو سلێمانی جێهێشتووە..
لیستێکی ترت بۆ دەنوسم
کە دەیان رۆژنامەنووس و چالاك هەرێمی كوردستانیان رووەو هەندەران لەترسی دەستگیركردن و ئەشكەنجەدان جێهێشتووە
بەڕێز زێباری
ئامادەم لیستێکی تری ڕۆژنامەنوس و چالاكانت بۆ ئامادەبکەم لە کوردستان باوک و دایکیان مردوە لە ترسی گرتن و زیندانیكردن نەیان توانیووە بێنەوە بۆ پرسەكەیان..
بەڕێز زێباری ئەکرێت ئەم قسانە بۆ ڕاپۆرت نوسانی دۆستانت بە نهێنی بۆ ئیمەیلەكانیان لە ئەوروپا بنێریت
بەڵام ئازیزم بۆ خەڵکی کوردستان ئەم قسانە
نەک جێگایی باوەڕ نیە بەڵکو مایەیی گاڵتەجاریە.
ئەم سپیكردنەوەیەی دەموچاوی ستەمكاری لە هەرێمی كوردستان نەریتی حوكمڕانی كلیپتۆكراسیەكانە .
ئازیزم زێباری.. ئەم لێدوانە نامەنتیقی و دووبارانەی تۆ كە شەرعیەتدانە بە گرتن و راوەداوونانی رۆژنامەنووسان و چالاكان، حوكمڕانی هەرێم لە دیموكراسیەوە بەرەو ستەمكاری
دەبات ...