serchnar.jpg

بەبیانووی خۆڕێکخستنەوەپێنج مووچەی فەرمانبەرانی بێسەروشوێن کرد

Nov 13, 2020  |   بیروڕا 

سەرچنار ئەحمەد

 

لەمانگی پێشوو حکومەتی هەرێم بەبیانووی خۆڕێکخستنەوەو هاوتا بوون لەگەڵ بەغداد پێنج مووچەی فەرمانبەرانی بێسەروشوێن کرد ،گوایە حکومەتی عێراق مووچەی مانگی 9 دابەشدەکات بۆئەوەی هەرێمیش خۆی ڕێکبخاتەوەو خۆی هاوتای بەغداد بکات وەزیری دارایی ئاگاداری سەرجەم گەنجینەو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی کردبوو کە دەست هەڵگرن لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار و لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەبکەن بەبێ ئەوەی بڕیار لەچارەنوسی مووچەی مانگەکانی چوارو پێنج و شەش و حەوت و هەشت بدەن هەروا بە ئاگادارکردنەوەیەک بێسەرو شوێنیان کرد!!!
ئێستا بەبڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەڕۆژی یەک شەممەوە دوو مووچە بەفەرمانبەرانی عێراق دەدرێت،واتە مووچەی مانگی 10و11
ئەی حکومەتی هەرێم کە خۆی هاوتای عێراق کردووە چ بڕیارێک دەدات بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرەکانی؟
ئایا ئەمیش دوو موچە دەدات ؟ یان یەک مووچە بەلێبڕینەوە؟ یان هەرهیچ؟
باشە حکومەتی هەرێم تۆ کە ئامادەنیت یەک بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکەیت و یەک دینار لەداهاتی ناوخۆو گومرگ ڕادەستی بەغداد بکەیت و بەفیعلی ئامادەی ڕێککەوتن نییت بۆ خۆیشت هاوتاو هاوشێوەی عێراق دەکەیت؟ ئەمە چەندەمین جارە بەڵێن دەدەیتە مووچەخۆران و لەبەڵێنەکانیشت پاشگەز دەبیتەوە؟