kazm-faruq.jpg

"پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی پاشکۆیان و سەرۆک کۆمار و وەزیرەکان بەرپرسن لەم دۆخەی بەسەر موچەخۆرانی هەرێم و هاوڵاتییاندا دێت"

Nov 12, 2020  |   بیروڕا 

د.كازم فاروق

 

وجودی ئەمانە لە بەغدا و دەنگدانیان بە کازمی تەنھا بۆ یەک شتە، تەنها وەرگرتنی وەزارەت و پارە و پۆست و ئاسانکاری بۆ ئیشی کۆمپانیاکانیان، نەك زامنکردنی موچە و قوتی هاولاتی هەرێم.
پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بەردەوام نەوتی هەرێم و داھاتی خاڵە سنوریەکان و ناوخۆ بدزن بۆ خۆیان و یەک دیناری نەدەن بە مووچە، وە بە دوو مانگ جارێک موچە بدەن ئەویش لەو پارەیەی کە بەغدا بەنیازبوو بیبێرێت.
رێکەوتنە ژێربەژێرەکەی ئەمشەویش زۆر ڕوون و ئاشکرایە، تەنھا ئەو بڕگەیەی یاسای قەرز عەکس بکەرەوە دەستەکەی پارتی و یەکێتی کەشف دەبێت کە بەم شێوەیەیە:
بەغدا چاوپۆشی بکات لە تاڵانکردنی نەوتی ھەرێم و قاچاخچێتی خاڵە سنوریەکان لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە، لەبەرامبەردا پارتی و یەکێتی مووچە و بەشە بودجەی فەرمانبەر و خەڵک بکەن بە قوربانی و لەم کاتەدا ئەو بارگرانیە داراییە نەخەنە سەرشانی بەغدا.
بایکۆت کردن چیە؟ ئەگەر راست دەکەن و رێکەوتنی ژێربەژێر نەکراوە بۆچی لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتارە کوردەکان نەیانکرد بە شەڕە کورسی و پێڵاو و دانیشتنەکە تێک بدەن و رێگە نەدەن ئەو بڕگەیە جێگیر بکرێت و موچەی فەرمانبەران بکرێت بە قوربانی.
بەڵام دیارە ھەتا ئەمانە نوێنەری کورد بن لە بەغدا، رۆژ بە رۆژ خەلکی ھەرێم و فەرمانبەران باجی زیاتر دەدەن و دەکرێنە قوربانی. بۆیە زۆر گرنگە ھەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست پشتیوان بەخوا کۆتایی بەم زوڵم و شێوازە حوکمڕانیە بھێنین.