kawe.jpg

ئەرێ بەس نیە؟ ئێوە کەی تێر دەبن لەتاڵانکردنی ئەم وڵاتە!!؟

Nov 21, 2020  |   بیروڕا 

کاوە عەبدولقادر

 

ئێوە لەساڵی ١٩٩١کەلەشاخ هاتنە خوارەوە بەتاڵانکردنی وڵات دەستتان پێکرد کاتێک سەدەی بێخمەتان تاڵان کردوو سەرجەم کەلوپەلەکانتان ئاودیوی ئێران کردو پارەکەتان لەنێوان خۆتان دابەش کرد.
ئینجا دەستتان کرد بەئاودیوکردنی شۆفەڵ وگرێدەروتەلی کارەبایی ومومتەلەکاتی دەوڵەت لەجیاتی ئەوەی ئاوەدانی بکەنەوەو پەرەی پێبدەن .
دواتر دەستتان کرد بەبردنی داهاتی گومرگەکان ولەسەر پارکەی شەڕی ناوەخۆتان دروستکردوو هەزاران ڕۆڵەی ئەم میللەتەتان بەکوشتدا!!
پاشان هاتنە سەر تاڵانکردنی سامانی ژێر زەوی ئەم هەرێمەو بەدەیان ملیار دۆلاری نەوتتان بۆ خۆتان برد.
بەمەش نەوەستتان بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی لەبەغداوە دەهات لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە بۆخۆتان وحزب وبنەماڵەکانتان بردو ژێرخانی ئەم وڵاتەتان وێران کرد!!!
ئەوە نزیکەی سی ساڵە ئێوە بەردەوامن لەدزی وتاڵانی وبردنی داهاتی سەرزەمین وژێرزەمینی ئەم هەرێمە.
ئەرێ بەس نیە؟
تێرنەبوون؟
تاکەی بەردەوام دەبن؟
کەی ئێوە دەست لەم تاڵانکاریە هەڵدەگرن؟
وڵات وێران بوو میللەت سەرگەردان بوو ئەی هاوار ئێوە تاکەی دەست هەڵناگرن بۆچیتانە؟ بۆکوێی دەبەن!!؟؟