kawe.jpg

بەشێکی زۆری ئەو قەیرانانەی لەهەرێمی کوردستان هەن دروستکراوی هەردوو حزبی دەسەڵاتن

Nov 7, 2020  |   بیروڕا 

بەشێکی زۆری ئەو قەیرانانەی لەهەرێمی کوردستان هەن دروستکراوی هەردوو حزبی دەسەڵاتن بۆ لەبیر بردنەوەی موچەوقوت وژیانی خەڵک.
پارتی ویەکێتی هەمیشە دەیانەوێت خەڵک مەشغول بکەن بەچەند کێشەیەکی لاوەکی کەلەئەساسدا سیناریۆی خۆیانە بۆئەوەی خەڵک نەپڕژێتە سەر داواکردنی مافەکانیان.
داهاتی هەرێمی کوردستان لەئێستادا ئەوەندە زۆرە بەشی ئەوە دەکات کەحکومەت لەسی ڕۆژ جارێک موچە بدات بەبێ لێبڕین، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو داهاتە ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت بەڵکو لەڕێگای کۆمپانیاکانی حزبەوە دەڕوات بۆ کەس ولایەنە باڵادەستەکانی پارتی ویەکێتی.
ئەو قاچاغچێتی و ڕاوو ڕوتەی ئێستا لەخاڵە سنوریەکان دەکرێت لەمێژووی بیست ونۆساڵی حوکمڕانی کوردی بوونی نەبووە، هێزی ئەمنی بەئاشکرا دەست وەردان دەکات لەکاروباری گومرگەکان ودەسەڵاتی لەفەرمانبەرانی مەرزەکان زیاترەوبەگوێرەی ئەو گرێبەستانەشی کەلەنێوان حکومەت وکۆمپانیاکان کراوە لەخاڵە سنوریەکان%٨٠ لەسەدا هەشتای قازانجەکەی بۆ ئەو کۆمپانیاحزبیانەیەو تەنها لە%٢٠سەدا بیستی بۆ حکومەتە، کەئەمە لەهیچ دونیادا نیە.
بۆیە دەسەڵات دەیەوێت وەزعەکە بەو شێوەیە درێژە پێبدات ،بۆئەوەی خەڵکیش باسی موچەو مافەکانی نەکات هەر ڕۆژەو قەیرانێک دەخوڵقێنن .
کاوە عبدولقادر