karwan.jpg

کابینەی (٩) نەیتوانیووە بڕی کارەبا زیاد بکات، بەڵکو خواست کەمیکردووە

Nov 25, 2020  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 

کابینەی (٩)ی حکومەتی هەرێم کە شانازییەکی گەورە بە زیادبوونی کارەباوە دەکات، لە ڕاستیدا وانییە و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا وەکو خۆیەتی. 
لە هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە نزیکەی ٣٢٠٠م – ٣٤٠٠ کارەبا بەرهەمدەهێنین و بە ڕێژەی %٤٣ لەم بڕە بەرهەمهێندراوە ون دەبێت کە پێی دەوترێت لۆست، و ئەم ڕێژەیەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەنزیککراوەیی جێگیر کراوە و هەندێک جاریش ئەم ژمارانە دەگۆڕێن:
غازی سروشتی: %٨٢
سەرچاوەکانی ئاو: %٥ بۆ %١٠، ئەمەش بەندە لەسەر ڕێژەی باران بارین
نەوتی ڕەش: %٦.٥
گازوایل: % ٧
ئەوەی کە حکومەتی باسی لە بارەوە دەکات و دەڵێت کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە، نەخێر زیادی نەکردووە، بەڵکو هەموو ساڵێک لە مانگەکانی  ٣-٥ و ٩-١١ خواست لە سەر بەکارهێنانی کارەبا زۆر کەمدەکاتەوە، و لە مانگەکانی ٥-٩ و ١١-٢ خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەرز دەبێتەوە، و بەمەش دووبارە وەکو هەموو ساڵانی پێشوو کێشەی کارەبا سەرهەڵدەداتەوە. 
دوو ڕێگای چارەسەر هەن بۆ کێشەی کارەبا: یان پڕۆژەی پێوەری زیرەک، بە مەرجێک نرخی بەرز نەبێت، زوو تەواو بکرێت. دووەم: پەنا ببرێت بۆ وزە نوێبووەوەکان. 
ئێمە بە هاوبەشی و واژۆی چەندان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژە یاسایەکمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لەسەر وزە نوێبووەوەکان، و تا ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی کار؛ ئەمەش ڕێگەی سەرەکییە لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە 
هەرێمی کوردستاندا.