کاروان گەزنەیی
ژمارەی یاسای پەرلەمانتاران، پشت بەست بە ماددەی ٤٨ لە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، داوامان کردووە کە بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە ١١ زیاد بکرێت لەسەر دواکەوتنی مووچە و پرسی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا.
ئەرکی حکومەتی هەرێمە مووچەی مووچە خۆران دابینبکات، بەتایبەت کە دۆخی ئێستای مووچە خۆران لەو پەڕی خراپیدایە. ناکرێت خەڵکانێکی بێباک لە ژیان و گوزەرانی خەڵک، یاری بە چارەنووس و موقەدەراتی مووچە خۆرانی هەرێمەوە بکەن.
حکومەت بە عینادی و کەللەڕەقی بەڕێوە ناچێت؛ باشترین بژاردە ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و گەڕانەوەیە بۆسەر مێزی گفتوگۆ. ئێمەش بۆ ئەم مەبەستە، هەموو ڕێکارێکی پەرلەمانی دەگرینەبەر و کۆڵنادەین.