ebubekr.jpg

کۆرۆنا پاساو نیە بۆ ڕاگرتنی کارەکانی پارلەمان!

Nov 6, 2020  |   بیروڕا 

ئەبوبكر هەڵەدنی

 


لەکاتێکدا دەبوایە پارلەمان لەگەرمەی کارکردنی خۆیدا بوایە،بەتایبەت پرسی (٢٧ ملیار دۆلار قەرزەکەو هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی پەتای کۆرۆناو دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران وپرسی چاکسازی وڕێکەوتنی هەرێم وناوەند وگرفتەکانی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و قاچاخچیەتی دەروازە سنووریەکان)لەو بابەتانە بوونایە کە پارلەمان دەبوایە بەکاری چاودێری خۆی هەڵبستایە و کۆبونەوەی بۆ بکردایە.


هەرلەم ماوەیە بەواژۆی پەرلەمانتاران لەفراکسیۆنە جیاوازەکان چەندین یاداشت ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە کە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت لەسەر پرسی دواکەوتنی موچە وقەرزەکانی هەرێم.


کەواتە دەستەی سەرۆکایەتی وپاشان فراکسیۆنەکان وپەرلەمانتاران بەرپرسیارن لەم دۆخە نەخوازراوەی بۆ پارلەمان هاتۆتە پێشەوەو کەئەمەش داخستنێکی تری دەرگای پارلەمانە کە بۆ دوو مانگ دەچێت کۆبونەوەکانی وەستاون وکاروباری لیژنەکانیش بەسستی دەڕوات.


لەماوەی ساڵێک وحەوت مانگی خولی پێنجەمی پارلەمان کەمترین یاساو بڕیاری دەرکردووە وچاودێری یەکی سست ولاوازی حکومەتی کردووە وشەشەم ساڵیشە بودجە نەهاتۆتە پارلەمان،کەئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ لەسایەی بەرئەنجامی ساختەکاری دوایەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان وبایکۆتی خەلکی کوردستان ودواتر دابەش کردنی پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی ولیژنەکان ئەم خولەی پارلەمان خراپترین ولاوازترین خولی پەرلەمان بێت لەمێژووی دروست بونیەوە.