daban.jpg

پێوەرى ئاوى ماڵان شکستیهێناوە و دەبێت خەلک رەتی بکاتەوە

Nov 1, 2020  |   بیروڕا 

دابان محەمەد

 

ئەوەى پێوەرێکى ئاوى هەبێت، وەک ئەوەیە عەدادێکى نەوتى لە ماڵدا دانابێت
هاوڵاتى ئامادەبوە، لەسەر گیرفانى خۆى پێوەر بکڕێت، بەڵام خیانەتى لێکرا و فێڵى لێدەکرێت.
پێوەرى ئاوى ماڵان شکستى هێناوە، بەڵام حکومەت دەستبەردار نیە و سەربارى ئەوەى خەڵک 40 هەزار بەرەوژورى داوە بە پێوەرێک، دەیەوێت زیانى 60 ملیۆن دۆلارى دیکە، لەسەر گیرفانى خەڵک بۆ چەند کۆمپانیایەک ببژێرێت.
هاوڵاتى ئامادەبوە، لەسەر گیرفانى خۆى پێوەر بکڕێت، بەڵام خیانەتى لێکرا و فێڵى لێدەکرێت، زیاتر لە ساڵێکە، دەیان ڕێگەمان گرتوەتەبەر، لە ڕێگەى پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران، (( بەڵام پرۆسەکە نەچارەسەرى هەیە و نە چارەسەر دەکرێت)) و شکستى هێناوە. ئەو هاوڵاتیەى پێوەرێکى ئاو دەکڕێت! یان پێوەرێکى ئاوى کڕیوە و  لە ماڵدا دەیهێڵێتەوە، دەبێت قبوڵى بکات هەمو مانگێک 40 هەزار بەرەوژور پارەى ئاو بدات، دەستى حکومەت و چەند کۆمپانیایەک بخاتە پارە و گیرفانی خۆیەوە.
ئومێدەکەم هیچ کەسێک پێوەر نەگڕێت، بە گژ ئەو کۆمپانیانەشدا بچنەوە کە بۆ فرۆشتن و بەستنى پێوەر دەچنە بەردەم ماڵەکانیان(( هیچ کۆمپانیایەک بۆى نیە ئەو کارەبکات))، کارەکەش بۆ سودى چەند کۆمپانیایەکە کە پێوەرەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە، هیوادارم خەڵک لە ڕێگەى کەمپەین و چالاکى جۆراوجۆرەوە، ئەم پێوەرانە ڕەت بکەنەوە، هەمو زوڵمێک قبوڵ نەکەن و  ڕێگەش نەدەن هەموو شتێکیان بەسەردا بسەپێنرێت