alihamasalh.jpg

نەفرەت لەشەڕ

Nov 5, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

بەداخەوە ئاماژەی خراپ ھەیە بۆ ھەڵگیرساندنی شەڕێکی دیکەی پارتی و پەکەکە.. بەبێ ئەوەی بیرلە ئەنجام و ئاکامی ئەم شەڕە بکرێتەوە، ھەندێک کەس بۆ خۆبردنە پێش؛ سەرقاڵی خۆشکردنی ئاگری سوتاندنی ماڵی کوردن..
بیرکەینەوە...
ئەنجامی شەڕی حیزبە کوردیەکان لە نەوەدەکان چی بوو! دوای کوشتنی ھەزاران ڕۆڵەی کورد چی کرا؟ گفتوگۆکرا! ئەی کەواتە بۆ پێش ھەڵگیرسانی شەڕ،  گفتوگۆی ئاشتی نەکرێت!! 
شەڕ، جگە لە کوشتنی ڕۆڵەی کورد، دەبێتە ھۆی زیادکردنی گەندەڵی و نەزیفی دارایی و دروستبونی گرفتی زیاتر موچەو لە بیربردنەوەی موچەو قاچاخی گەندەڵی..... 
شەڕێک کە سودێکی گشتی تێدانیەو دەیان زیانی ھەیە! پشتیوانی لێکردنی تاوانە!!
لە پەنجا ساڵی ڕابردوو بکۆڵیتەوە، ئەستەمە نەتەوەیەک بدۆزیتەوە ھێندەی ھێزە کوردیەکان شەڕی نێوخۆی کردبێت!  کەواتە: بۆ؟ 
ھیوادارم ئەوانەی لە خەمی خەڵک و خاکدان، دەتوانن ڕۆڵ و کاریگەریان لە ھەردولا ھەبێت ڕۆڵی خێر بگێڕن.
گرنگە ھەڵمەتێکی نیشتیمانی بکرێت بۆ حەرامکردنی شەڕی کورد و کورد..