daban.jpg

مانگا و ماسى قاچاخ، سەرچاوەى دەیان ملیۆن دۆلارى چەند بەرپرسێکن

Nov 4, 2020  |   بیروڕا 
دابان محەمەد
 
 
١٠٠ هەزار وڵاخ هاوردە دەکرێت و لە هەر سەرێک 84 دۆلارى بۆ بەرپرسانە!
بڕیار و ڕێکارەکانى ئەم کابینەیە، کاریگەرى لەسەر ڕێکخستنەوەى دەروازەکان و کەمکردنەوە قاچاخى نەبوە.
هەفتەى پێشوو سەد سەر وڵاخ بە قاچاغ داخڵى هەرێم کراوە، سبەینێش زیاتر لە ٢٠٠ سەر وڵاخى تر، لە کێلێى و ناوچەکانى دەوربەرى داخل دەکرێ و بە بازگەى فەرمى و بەبەرچاوى حکومەتى هەرێمەوە دەگاتە شوێنى دیارکراو لە سلێمانى، لە هەر وڵاخێک ٨٤ دۆلارى بۆ بەرپرسانە و بڕیارە لە ماوەیەکى کەمدا  ١٠٠ هەزار وڵاخ داخڵ بکرێت، بەوەش زیاتر لە ١٠ ملیار دینار دەستى چەند بەرپرسێک دەکەوێت، ماوەى چەند هەفتەیەکیشە کارى قاچاخى ماسى لە دەروازەکان دەستى پێکردوە و لە دواى فەرمى، داخل دەکرێت.
بڕیار و ڕێکارەکانى ئەم کابینەیەى حکومەت سەبارەت بە دەروازەکان، بچوکترین کاریگەرى لەسەر ڕێکخستنەوەى دەروازەکان و کەمکردنەوە کارى قاچاخى نەبوە، لە کاتێکدا هەمو ئەمانە و کارى قاچاخى دەروازەکان، کۆمپانیا و ڕێگاکانى ترى بەهەدەردان و گەندەڵى دەروازەکان، بەشێکن لە پارە و داهاتى وەزارەتى دارایى و حکومەتى هەرێم، کە نەیتوانیوە، لەم قەیرانى دارایى و بێ موچەیەشدا کۆیان بکاتەوە و کۆنترۆڵیان بکات