alihamasalh.jpg

دوای پێنج مانگ لە دۆسیەکە

Nov 7, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

کێ ٢٥٠ ملیۆن دۆلارەکەی لە روسنفەتی وەرگرت؟ 
لە کۆتایی مانگی ٥ی ٢٠٢٠، باسمان لەوە کرد ڕوسنەفت بۆ کارکردن لە کوردستان ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە کەسێک. 
حكومەتی ھەرێم داوای کرد، کێ زانیاری لایە دۆسیەکە بداتە داواکاری گشتی. 
لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/٢ دۆسیەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری ڕوسنەفت و چارەنووسی ٢ ملیار دۆلاری پارەی نەوت کە بۆ پرۆژە تەرخانکرابوو و پرۆژەکانیش جێبەجێنەکرا؛  دام بە داواکاری گشتی.. 
پاش بەدواداچون داواکاری گشتی ڕایگەیاند: نوسراویان کردوە بۆ ئامادەبون و ڕونکردنەوە لە ھەریەک لە د.ئاشتی و مورتەزا لاخانی( بازرگانێکی پاکستانیەو چەندین ساڵە نەوتی کوردستان دەفرۆشێت و نێوەندگیری دەکات) 
ناوڕۆکی دۆسیەکە..
لە بەیاننامە دارییەكانی لقی سەنگافورەى كۆمپانیاى
روسنەفت كە تایبەت بە هەرێمى كوردستان كوردستان دروستیكردووە، كۆمپانیاى روسنەفف 250 ملیۆن دۆلار دەداتە راوێژكارێكى دەرەكى تاوەكو دڵنیا بێتەوە لەبەدەستهێنانی رێككەوتنە نەوتییەكانی لە هەرێمى كوردستان.
 ئەم بڕە پارە زۆرەیە، بەهیچ شێوەیەك هی راوێژكارى نیە، بەڵكو هی ئاسانكاریە بۆكاركردن لە كوردستان، بەمەش روسنەفت قازانجێكى زۆر نائاسایی دەكات لە كوردستان بۆیە ئەم پارەیە دەدات!! 
كێ ئەم پارەى وەرگرتووە؟
پێش ئەم دۆسیەى روسنەفت،  چەند دۆسیەیەكى دیكەى هاوشێوەیە هەیە. 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حكومەتێ هەرێم، لە ڕێگاى مورتەزا لاخانی نەوتێكى زۆرى ساڵانی  ئایندەى هەرێمى كوردستانی  بەپارەی پێشوەخت فرۆشتوە بە داشکاندنێکی زۆر!! بە چەند كۆمپانیایەك لەوانە: كۆمپانیاكانی : ڤیتۆڵ وگلینكۆر،  ڕێژەیەكى ئەم پارەش بۆ مۆرتەزا بوو، ئەم مامەڵەش لە ڕێگاى كۆمپانیاكەی بوە بەناوی
‏ Oil and gas management services group
 بەپێی راپۆرتێكى سا2015ى فاینانشاڵ تایمز : لە مانگی ٥ ی ٢٠١٤ كە هەرێمى كوردستان بەشێوەى سەربەخۆ نەوتی فرۆشت، لە دەرەوەى كەناڵە  فەرمییەكان و لەلایەن تۆِرێكى بازرگانی نادیارەوە سەدان ملیۆن بەرمیل نەوت بەشێوەى پێشەكى فرۆشراوە و لە نێو ئەوكەسانەدا مورتەزا لاخانی هەیە!!
بەپێی راپۆرتەکەی فاینانشاڵ تایمز، لە مانگی ٥ی ٢٠١٤ ەوە مورتەزا لاخانی رێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد بۆ بەڕێوبردنی كاروبارە لۆجستییەكانی، كەخشتەى باركردنی. نەوتی ھەرێم و پەیوەندی کردن بە خاوەن کەشتییەکان و کۆمپانیاکانی بازرگانی نەوت.
پێدانی ئەم پارە لە لایەن ڕوسنەفتەوە ، بۆ دەستکەوتنی بۆری نەوتی کوردستان و چەند کێڵگەیەکی نەوتی بوو..
لە ڕۆژی ٢٠١٧/٦/٢
بە ئامادەبوونی سەرۆكى حكومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرى سەرۆكى حكومەتی هەرێم و وەزیرىسامانە سروشتییەكان، لە شارى سان بترسبورگی روسیا، رێككەوتنێك لە نێوان بەڕێوبەرى جێبەجێكارى کۆمپانیی روسنەفت و وەزیرى سامانە سروشتییەكان واژوكرا، 
لە سێ بوارد روسنەفت رێككەوتنی لەگەڵ هەرێمى كوردستان کرد، كڕیینی نەوت بەپارەى پێشوەخت بە نرخی کەمتر، راكێشانی بۆری غاز و کڕینی ٦٠٪‏ بۆری نەوت، وەبەرهێنان لە پێنج كێلگەى نەوتی هەرێم!!
روسنەفت بڕى سێ ملیار دۆلارى داوە بەهەرێمى كوردستان لەبەرامبەر بۆری و نەوت و کاری داهاتوویدا..
ئێستا چی؟ 
حکومەتی هەرێم و داواكارى گشتی بەفەرمى دەتوانێت داواى ناوى ئەوكەسە لەكۆمپانیاى روسنەفت بكات، بۆ سەرجەم مامەڵە هاوشێوەكانیش دەتواندرێ لێکۆڵینەوەی وردبکرێ! 
بۆ یەک دۆسیە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار وەرگیرابێت! دەبێت بۆ دەیان دۆسیە چی کراوە؟