abdulstar-mejid.jpg

داهاتێکی زەبەلاح لە دەستێکی نائەمیندا !

Nov 27, 2020  |   بیروڕا 

 

 

پێنج مانگ و سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە (٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠)، هەم وەک تەحەددا هەم وەک وەڵامێک بۆ ئەو دەسەڵاتەی بە پێنج سەرچاوەی داهاتەوە بە دوو مانگ جارێکیش توانای دابەشکردنی موچەیەکی نیە وتمان بابەتی کۆکردنەوە و سەرپەرشتی کردنی داهات بدەنە دەستی ئێمە ! 
جا ئەوکاتە بۆ دەسەڵات و بۆ خەڵکی کوردستانیشی دەسەلمێنین کە ئێمە کێشەی نەبون و کەمیی داهاتمان نیە، بەڵکو کێشەی ئەوەمان هەیە ئەو داهاتە زەبەلاحە لە دەستێکی ئەمیندا نیە . ئەگەرنا کێ باوەڕ دەکات بە : 
- داهاتی فرۆشتنی  ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە 
- داهاتی چوار دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتیی
- داهاتی باج و ڕسواتێکی زۆری ناوخۆ 
- داهاتی فرۆشتنی غاز و بەرهەمە نەوتییەکان لەناوخۆدا 
- هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان) 
دەسەڵات نەتوانێ بە ڕێکی و بەبێ لێبڕین و لەکاتی خۆیدا موچەی موچەخۆران بدات ؟! 
ئێستا و دوای پێنج مانگ لەو تەحەددایە، ئەگەر دڵسۆزی خەڵکەکەی خۆیانن و هەست بە نەبونی و برسێتی و خراپی گوزەرانیی خەڵک دەکەن ! فەرموون کۆکردنەوە و سەرپەرشتیکردنی داهات بدەنە دەستی ئێمە و دەست مەهێننە ڕێگەمان، ئەگەر بۆ هەموولایەکمان نەسەلماند هەرێمی کوردستان مانگانە خاوەنی داهاتی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە و بەشی موچە و بودجەش دەکات، ئەوا ئێمە هەم داوای لێبوردنتان لێدەکەین هەم دەست لە ئەندامێتی پەرلەمانیش دەکێشینەوە !