abas.jpg

کەی پەرلەمان یەک هەلوێست دەبێت؟

Nov 5, 2020  |   بیروڕا 

عەباس فەتاح

 

زۆر جار لێرەو لەوێ و لە ڕاگەیاندنە جیا جیاکانەوە باسی یەک دەنگی و بەرژەوەندی بالای خەڵکی کوردستان و نیشتمان پەروەری و ..هتد دەکرێت، بەلام تەنها بۆ یەک جارو بۆ بەرژەوەندی گشتی وئارامی خەلک و خاکی کوردستان ،پەرلەمانی کوردستانمان نەدیت یەک هەلوێست بێت و بێتە دەرەوەی بیری تەسکی حیزبایەتی کە ئەوەتە نمونەکەی جێگرو سکرتێری پەرلەمان ناتوانن قبولی بەیانێکی بێ لایەنی سەرۆکی پەرلەمان بکەن وەکو بەیانی پەرلەمان و بەپەلە بەیانی خۆیان دەرکردوە. کە ئێستا هەرسێ بەیان بوە بەکەسی و ڕای هەموان نیە.
بۆیە پێشنیار دەکەم هەموو ئەو فراکسیۆن و پەرلەمانتارانەی دژی شەرو نائارامی کوردستانن بەیانێکی یەگرتویان هەبێت دور لە لایەنگری و بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو لە پێناوی ئاشتی بۆ هەرێم و دورخستنەوەی هەمو دەستێکی دەرەکی و نەهێشتنی ڕژانی خوێنی کورد بەدەستی کورد.