abas.jpg

داوایەک بۆ کاک بایدن!؟

Nov 8, 2020  |   بیروڕا 

عەباس فەتاح

 

بەڕێز کاک بایدن ئەوەی لەم دوو ڕۆژە بینیم لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان دوای دەرکەوتنی  ئەنجامەبەرایەکانی هەلبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا.
بەرپرسو سەرکردەی حیزبە کوردستانیەکان پێشبرکێ یان بوو لە ئاراستەکردنی بروسکەی پیرۆزبای و بلاو کردنوەی وێنەکانیان لەگەلت و بە دۆست و هاوڕێ ناویان دەبردی، مادام ئەوەندە دۆستمانی منیش پیرۆزبایەکی گەرمت لێدەکەم و داوایەکی دۆستانەت لێ دەکەم،کە ئێوارە خوانێک ڕێکخەیت و هەموو سەرۆکی حیزبەکانمان کۆبکەیتەوەو  پێکیان بێنیەوەو  پێیان بلێی، من کاتێک دۆست تانم و دەتوانم هاوکاریتان بکەم کە خۆتان تەبابن و کەستان خۆتان بەگەورەتر لەیەکتر مەزانن،یەک نەبن هەموتان بچوکن، وەبڵێ بۆ منیش واباشە کە وەفدێکم ناردە کوردستان بۆ هاوکاریتان ئەوەندە ئەو شارەو شارو ماڵەو ماڵ ناکات  لە جێگەیەک هەموتان دەبینێ، هیوادارم قبولی داواکەم بکەیت و هەر سەرکەوتوبیت.