hymn-eskender.jpg

پەرلەمان و كۆبوونەوە لە دەرەوەی هەولێر

Nov 2, 2020  |   بیروڕا 

هێمن ئەسكەندەر

 
 
سالێك زیاترە پەرلەمانی كوردستان لە ئەنجامی كێشنەكێشی سیاسی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان و بەتایبەت تریش نێوان (پارتی و گوڕان) پەكخراوە, پەرلەمان دەزگای یاسادانانی وڵاتە خۆی بە دوو یاسا كارەكانی رێكخراوە. یەكەم یاسای ژمارە (1) ساڵی 1992 پەرلەمانی كوردستان–عێراق هەواركراو, دووەم پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە -1- لە ساڵی 1992 هەمواركراو. ئێستا كە سالێك زیاترە سەرۆكی پەرلەمان رێگری لێكراوە لە گەڕانەوە بۆ هەولێر و بەگەڕخستنەوەی دەزگاكەی قەسەی زۆر دەكرێت لەسەر شێوازی ئەم بەگەرخستنەوەیە چۆن بكرێت ؟ كەی بكرێت ؟ لە كوێ بكرێت ؟ دەكرێت یان ناكرێت ؟
بەپێی تێڕوانینی یاساییانەی ئێمە پاڵپشت بە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە -1- لە ساڵی 1992 كە لە سایتی پەرلەمان وەرگیراوە وای دەبینین كە دەكرێت و ئاساییە پەرلەمان لە دەرەوەی هەولێر كۆببیتەوە. لە ماددەی(2)پەیڕەودا هاتووە (پەرلەمان لە هەولێر كۆبوونەوەی خۆی دەبەستێت و دەكرێت لە كاتی پێویستدا لە هەر شوێنێكی تر ببەسترێت) بەپێی ئەم ماددەیە ریگری نییە لەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوەی هەولێر (باڵەخانەی پەرلەمان) ببەسترێت و لە پێش ئێستاشدا سابیقە هەبووە بۆ كۆبوونەوە لە دەرەوەی باڵەخانەكە نموونەش كۆبوونەوەی پەرلەمان لە كاتی شەڕی ناوخۆ لەدەرەوەی هەولێر , هەروەها كۆبوونەوەی پەرلەمان لە هەڵەبجە لەم خولەدا. پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا پێویست دەكات پەرلەمان كۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر دیاریكردنی ئەو شوێنەی كە دانیشتنی پەرلەمانی بۆ دەبرێت ؟
بە تێروانین لە پەیڕەوی ناوخۆ هیچ دەقێك نییە كە باسی ئەم حاڵەتە بكات , كەواتە ئەگەر دەق نەبوو واتا ئەم بابەتە لە موباحاتە و رێگری یاسایی لەبەردەمدا نییە, مەگەر ئیرادەی پەرلەمانتاران نەبێت كە بە چوون بۆ شوێنی دیاریكراو بۆ كۆبوونەوەكە یان نەچوون و تەوابوون یان نەبوونی نیسابی یاسایی .یەكلایی دەبێتەوە .هەروەك لە ماددەی(4)ی پەیڕەودا هاتووە (كۆبوونەوە پەرلەمان یاسایی نابێت تەنها بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەكانی نەبێت وە پەرلەمان بڕیارەكانی بە زۆرینەی ئامادەبووان دەردەكات ئەویش جگە لەو حاڵەتانەی پێویستیان بە زۆرینەیەكی تایبەتەوە هەیە بەپێی یاسا وە لە كاتی یەكسان بوونی دەنگەكان ئەوا سەرۆك دەنگی یەكلایی كەرەوەی دەبێت) لە پەیڕەوی ناوخۆدا بێ گومان كەموكوڕی زۆر هەیە كە دەكرێت سەرۆكی ئێستای پەرلەمان و سكرتێرە دوورخراوەكەی سوودی لێوەربگرن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوی هەولێر , بۆ نموونە باسی شێوازی یەكلاكردنەوەی بابەتەكانی نێوان دەستەی سەرۆكایەتی نەكراوە ئایە بە دەنگدانە یان سازان ؟ بەڵام بە پشتبەستن بە بنەماگشتییەكان دەتوانین لەوە تێبگەی كە لە دەستەی سەرۆكایەتیدا بە دەنگی زۆرینە بابەتەكان یەكلایی دەكرێتەوە , كەواتە بە دەنگی سەرۆك و سكرتێر دەتوانرێت بریار بەناوی دەستەی سەرۆكایەتی بدرێت .
لەوانەش بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بۆ كۆبوونەوە, یان دەكرا لەو رۆژەی كە نیسابی یاسایی پەرلەمان تەواو نەبوو لە 19 ئابدا سەرۆكی پەرلەمان بە پشتبەستن بە ماددە (17) بڕگە (2)ی پەیڕەودا لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمان كە تێدا هاتووە (كردنەوەی خول و دانیشتنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كردن و كۆتایی پێهێنان و دواخستن و دیاری كردنی كاتەكانی) واتا دەكرا لە دانیشتنە بێ نیسابەكەی 19 ئابدا سەرۆك بریاری دابا بە دواخستنی كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی تر كە خۆی دیاریدەكرد و ئەوكات دووبارە هەوڵدان دەكرایەوە بۆ كۆبوونەوە, بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە بۆ ئەمانە ناكەن بۆ سەرۆك و سكرتێر چاوەڕوانی ئەم كارە لە پەرلەمانتاران دەكەن كە دەزانن ناكرێت .