serchnar.jpg

حکومەت دەبێت ئیرادەی خۆی بەهێز بکات

Nov 17, 2020  |   بیروڕا 

سەرچنار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئیرادەی خۆی بەهێز بکات و بەفیعلی دەست بۆ چاکسازی ڕاستەقینە ببات بە شەفاف کردنی داهاتی نەوت و ناوخۆو خاڵە سنورییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی ،نەک بەوشێوازەی کە ئێستا دەگوزەرێت کەس نازانێت هەرێم چەند نەوت دەفرۆشێت و داهاتەکەی چەندەو چی لێدێت!!! ،داهاتی ناوخۆ لەبری ئەوەی زیادبکات کەم دەبێت و هەرچی خاڵە سنورییەکان و گومرگەکانشە نزیکەی %20ی داهاتیان دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت هەروەک لەڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەماندا ئاماژەی پێکرا ماوەیەک لەمەوپێش.
ئەمە جگەلەوەی دوولیست لەهەرێمی کوردستان هەن دەبێت بەفیعلی پاکسازییان تێدابکرێت ئەوانیش:-
لیستی مووچە خۆران بەجیاکردنەوەی فەرمانبەرانی فیعلی لەمووچەخۆرانی بندیوارو پاسەوانانی باخی بەرپرسان،
لیستی دووەمیش لیستی ناوی دەنگدەران .
کەبەیەکەمیان چیتر فەرمانبەری فیعلی باجی بندیوارو سەردیوارەکان نادات و بەدووەمیشیان هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد جێگای هەڵبژاردنی ساختە دەگرێتەوە.