shirin.jpg

بەرھەمی کابینەی چاکسازی

Oct 12, 2020  |   بیروڕا 

شیرین ئەمین

 

لە داھێنانی پاشەکەوت و لێبڕینی موچەوە بۆ زمانبڕینی ڕۆژنامەنوسان و ئازادی خوازان
بۆ ئەو حزبانەی شان بەشانی پارتی شانتان داوەتە ژێرباری ھەڵگرتنی دارەمەیتی حکومەت.،لە چی وڵاتێکی دونیادا ئەمە بەدی دەکرێت لە نێوان پاشەکەوتو لێبڕینی موچە بەخۆگونجاندن بەپێی ئەو داھاتەی  بەردەستە بە 60ڕۆژجارێک بەلێبڕینەوە موچە بدرێ و  دەرئەنجام  موچەی 5 مانگی موچە خۆران بەنایاسایی ئاودیو بکرێت ، لێرەوە ئەو پارتانەی لەحکومەتێکی شەق و شڕدان بەرپرسیاری یەکەمن لەمانەوەیان لە شەرعیەت دان بە کابینەیەک دوو ھەنگاوی فعلی تێدا بەدی کراوە یەک نان بڕین و برسی کردنی خەڵک بەتێکڕا بەناوی لێبڕین خۆگونجاندن لەگەڵ داھات واتە دزییەکی  ئاشکرا ، لەبەرمەبنای گەندەڵی بەلێشاوو برەودان بەقاچاخچێتی بەڕێکخراو لەخاڵەسنورییەکان بەسپۆنسەری دژەتیرۆرو ھێزی ئەمنی ...
وەھەنگاونانی زیاتر بەرەو حکومەتێکی تۆتالیتارو کپکردنی دەنگی ئازادو زمان بڕینی ڕەخنەگرو خۆپیشاندەران و ئازادی خوازان ، لەزیندوترین نمونە ساخکردنەوەی تۆمەت بەسەر ڕۆژنامەنوس شیروان شێروانی بەرئەنجامی ئەم ھەنگاوانەی دەسەڵات بەتێکڕا کۆیلەکردنی کۆمەڵگاو سڕکردن و بێ کردارکردنی کۆی حزبەکانی ترە چ لەدەسەڵات یاخود بەرھەڵستکار بن،،
دەنا ئەرکی ھەمومانە لەم نادادی و ستەمە بەکۆ بەھەڵوێست بین و چی دی لەم زوڵم و ستمە کاس نەبین ..ئەوەی ئەم کابینەیە پەی پێدەبات و کاری لەسەر دەکات سەرباری نەدانی  شایستەی دارای موچەخۆران ھاوتەریب لەباربردنی ئەو نوزە ئازادیەیە کە  بەدی دەکرێت لە ھەوڵی پاوانکردنی دەنگ ھەڵبڕین.