سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
حکومەت لە هەوڵێکی نهزۆك و نوێدا، بۆ خۆ دەرباز کردن لەو شکستەی کە ناتوانێیت موچە بدات، دەیەوێت بە نوسراوێک موچەی ٥ مانگی موچە خۆران بخوات و نەیدات. هیچ لە ئەستۆگرتن و قەرز و پاشکەوتێكیش، بەرامبەر موچە خۆران نهخاته گەردنی خۆی. بهڵام ئایا ئهمه رهوایه؟
ئەم حکومەتە دوای ئەوەی بە دوومانگ جاریک و به لێبرینەوە، بە پاڕانەوە لە حکومەتی عێراق موچە دەدات، ئهم جاره ئهوهش نادات و بهرپرسیارێتییش ناگرێته ئهستۆ. بهڵام ئایا حوكمڕانیی دروست وایه؟
ئهم كابینهیه، بێ ئاگایه لەوەی پێشمەرگە و ئەفسەر و مامۆستا وفەرمانبەران و کەس و کاری شەهیدان له خراپترین دۆخی ئابوری دا دهژین و به ناچار ئاڵتونی دەستی مناڵهكانیان دەفرۆش ، بۆ دابین کردنی لەتێک نان. تكایه گهیشتۆته تینمان. چەندین بەڵگەم لایە لهسهر ههژاربوونی خهڵك. كهچی ئێوه هاتوون مووچەی (٥) مانگیان وون دەکەن و نایهێڵن!
لەم بەڵگەی کە دەستی من کەوتوە وەزارەتی دارایی لەسەر ڕاسپارەی کۆبونەوە ڕۆژی چوار شەمە ٧-١٠-٢٠٢٠ ی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پابەندبوون بە خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.
کە ئەمە ستەم و تاڵانکاریەیکی ئاشکرای مافێکی سەرتایی موچە خۆرانە و نابێت لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری بێدەنگ بن لەم زوڵم و ستەمە.
بۆیە داواکارین لە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات بۆ ڕاگرتنی ئەم بریارە نایاساییەی حکومەت.
داواکارم لە مووچە خۆران پشتیوانمان بن بۆ فشارکردنە سەر حکومەت بۆ راگرتنی ئەم بڕیاره زۆردارانهیه.