luqman-wardi.jpg

ئاڵا ھێمای ووڵاتە سیمبولی پیرۆزی گەلە

Oct 18, 2020  |   بیروڕا 

لوقمان وەردی

 

ئاڵا ھێمای ووڵاتە سیمبولی پیرۆزی گەلە،ئەرکە وەک بیلبیلەی چاوی خۆمان پارێزگاری لە ئاڵا بکەین .
بەڵام ئاڵا بە چرکردنەوەی ھوتافی نەتەوەیی توند و بەرچەکردار ناپارێزرێت ، ئاڵا بە تەبایی و یەکریزی ناوماڵی کوردو ھاوسەنگی لە نێوان ھێزە سیاسیەکان دەپارێزرێت، ئاڵا بەرێزگرتن لە ئازادى رادەربرین و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرجەستەکردنی زیاتری دیموکراسی و رێزگرتن لە رۆژنامە نوسان و دابینکردنی نان و ئازادی شەکاوەتر دەبێت، بیرمان نەچێیت لای خۆشمان جنسیە و پاسپۆرت و ئاڵا کەم نەسوتێنراوە ؟
لە ئێستادا خەڵکی لەپاڵ پیرۆزی ئاڵا نانی دەوێیت ، قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە دۆخی گوزەرانی ھاوڵاتیانی شپرزەکردوە ئەگەر دۆخەکە وابروات چیتر ھاوڵاتیان بەرگەی ئەو بارە سەختە ناگرن بۆیە دەبێیت حکومەتی هەرێمی کوردستان ھەنگاوی کرداری بەپەلە بنێ بۆ تێپەراندنی ئەو بارە سەختە داراییە ، لەپاڵ ئەوەشدا پلانی ستراتیژی دور مەودای بۆ باشکردنی دۆخی ئابوری و دارایی ھەرێم دابنێ ، وێرای ئەوە لەم ھەلومەرجە نالەبارەدا ئەرکی حکومەتە کاربکات بۆ دەستەبەرکردنی زیاتری سەقامگیری سیاسی ھەرێم بۆ یەکێتی و یەکریزی نێوان ھێزەسیاسیەکان کاربکات نەک ئەرکە سەرەکیەکەی خۆی وون بکات؟ خۆی بکات بەبەشێک لە مل ملانێی سیاسی و زامی کۆنی ناکۆکیەکان قوڵتر و نوێ بکاتەوە ؟
با سوتاندنی ئاڵا ھاندەربێیت بۆ بەخۆداچونەوە و دورکەوتنەوە لەسەرکێشی و قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکان و کارکردن بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ ووڵاتەکەمان .