karwan.jpg

دزینی ماڵی میللەت بە شێوەیەکی یاسایی

Oct 14, 2020  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 

 

پارەی کۆمپانیاکانتان بە تەنها بەشی مووچەی ئێستا و مووچە نەدراوەکانیش دەکات
حکومەتی هەرێم خۆی دەستیکردووە بە قاچاخچیێتی و ماڵی دەوڵەت بۆ چەند کەسێک دەڕوات، وهەموو ڕێکارەکانیشییان بە شێوەیەکی یاسایی ڕێکخستووە.
لە گەڵ دەستبەکار بوونی کابینەی (٩) کۆمپانیایەک دامەزرێندراوە بە ناوی کۆمپانیای (نیو ستاندارد)، و ئەم کۆمپانیایە لە مەرزی حاجی ئۆمەران بە ڕوونی تاڵانی داهاتی وڵات دەکات. دامو دەزگای دەوڵەت بەکار دەهێنن، بە بێ ئەوەی کە مانگانە کرێی شوێنەکە بدەن و هیچ داهاتێک بۆ دەوڵەت بگەڕێننەوە. 
ڕۆژانە هەر بارهەڵگرێکی ئۆتۆمۆبێل کە داخڵی هەرێم دەبێت زیاتر لە (٦) ئۆتۆمۆبێل هەڵدەگرێت، و کۆمپانیای نیو ستاندار بۆ هەر ئۆتۆمۆبێلێک (١٠٠) هەزار دینار وەردەگرێت بە بێ ئەوەی هیچ ئۆتۆمۆبێلێک تێست بکرێت. لە هەر ڕۆژێکدا زیاتر لە (٥٠) بارهەڵگر داخڵ دەبێت وهەر باڵهەڵگرێک زیاتر لە (٦) ئۆتۆمۆبێل  هەڵدەگرێت.
هەمان کۆمپانیا تابلۆی ئۆتۆمۆبێل دروست دەکات لە هەمان شوێن بۆ هەر ئۆتۆمۆبێلێک (١٠) دۆلار وەردەگرێت لە کاتێکدا پێشتر حکومەت بە تەنها (٢) دۆلار ئەم تابلۆیانەی دەکرد!
ڕۆژانە نزیکەی (٤٠٠- ٤٥٠) ئۆتۆمۆبێل هاوردە و هەناردەیە و بەرهەمی خۆراکی ئاڵوگۆڕ دەکەن لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان. هەمان کۆمپانیای ناوبراو بۆ هەر بارهەڵگرێک، کە زیاتر لە ٥ مەواد هەڵدەگرێت، (٥٠-١٠٠) دۆلار وەردەگرن، وە هەر ئۆتۆمۆبێلێک لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت، کۆمپانیای ناوبراو (٣٥) هەزار وەردەگرێت. 
بەجۆرێک لە مانگەکانی (٧-١١) داهاتی هەر ڕۆژێکی ئەم مەرزە بریتییە لە (١.٥) یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار تەنها لە بەشی ئۆتۆمۆبێل، لە یەک مانگ نزیکەی (٤٥) ملیار و لە ماوەی چوار مانگ دەکاتە نزیکەی (١٨٠) ملیار دینار. ئەم تەنها کۆمپانیایەک لە بەشی ئۆتۆمۆبێل ئەوەندە دەبات!
ئەمە جگەلە نەوت و قیڕی شل و بەرهەمی خۆراکی و مەوادی فەرمی کە گومرگ خۆی وەری دەگرێت، و ئەم مەهزەلەیە لە زۆربەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاستە و هەموو بەڵگەکان دەدەینە داواکاری گشتی بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستە ماڵوێران کەرانە. 
هەر ئەم بەهەدەردانەی ماڵی خەڵک و دەوڵەت بگێڕنەوە  و چاکسازی لە مەلەفی نەوت و گرێبەستەکان بکەن، و مووچە پاشەکەوتکراوەکان و مووچەیی مانگانەی مووچە خۆرانی لێبدەن.