IMDAT.jpg

پێشناری قەدەغەی چاڵاکییە گشتییەکان

Oct 22, 2020  |   بیروڕا 

هیمداد صەباح بلال 

 

بەداخەوە لەئێستادا ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێویەکی زۆر فراوان لەناو خەلکی بڵاو بۆتەوە، بەشێوەیەک رۆژانە گوێبیستی هەواڵی دڵتەزێن و مەرگی خزم و دۆست و هاوڵاتیانی خۆمان دەبین، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیان و تەندروستی هاوڵاتیان وەک پەرلەمانتارێک پشنیار بۆ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی و لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆڕۆنا دەکەم، بەمەرجێک کە کاریگەری لەسەر کاسبی و بژێوی خەلک نەکات، ئەوا:
یەک: تەواوی چاڵاکییە گشتییەگانی رێکخراو، سەندیکا، یانە، پەیمانگا و سەنتەرەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو قەدەغەبکرێن.
دوو: تەواوی سەنتەری شار و ئەو شوێنانەی کە قەرەباڵغی زۆری لەسەرە، لەلایەن لێژنەی تەندروستی و لێژنە گەڕۆکەگانی پارێزگا، دەرمانڕێژ بکرێن و سەلامەتی کاسبکاران بپارێزرێت.
سێ: پرسە و نوێژی مردوو و بۆنەکان لە ناو ماڵەکانیش لەسەر  رێنمایی وەزارەتی تەندروستی ئەنجام بدرێت .
بەهیوای تەندروستیەکی باش و ژیانێکی ئارام و دوور لە پەتای کۆڕۆنا و هەموو نەخۆشییەک