hesibe-gerdi.jpg

سوتاندنی ئاڵا کەمتر نیە لە ئەنفال و کیمیاباران

Oct 17, 2020  |   بیروڕا 

 حەسیبە سعید گەردی

 

سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان هیچی کەمتر نیە لە ئەنفال و کیمیاباران کردنی کوردستانیان بۆیە حکومەتی عێراقی فیدڕال بە بەرپرسیار دەزانین لەڕووداوەکانی ئەمڕۆ کە لە بارەگای لقی (٥)ی پارتیمان ڕوویانداوە،وێرای سووتاندنی ئاڵای کوردستان و بێ ڕێزیش بەرامبەر بە سیمبولە نەتەوییەکانمان کرا،بۆیە هەرچی زووە پێویستە حکومەتی فیدڕال ئەو تاریک پەرست و گێرە شێوێنانە سەر بە حەشد سزای قورس بدات و داوی لێبوردن لە خەلکی کوردستان بکەن.ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرهەمی خوێنی سەدان هەزار شەهیدو ئەنفال وکیمیاباران و فرمێسکی دایکی شەهیدانەو چەندسەد سەدەیەکە بەسەرکردایەتی کردنی سیمبوولە نەتەوییەکانمان گەلی کوردستان بۆ بەشکۆ هێشتنەوەو بەرزڕاگرتنی خەبات دەکەن وخوێن دەڕێژن.