ھاورێ مەلا ستار
لەو بارە سەخت و دژوارەی بۆ ھاوڵاتییانی ھەرێمتان دروستکردوە لەرێگەی کۆمپانیا سێبەرەکانتانەوە،
دەستان خستوەتە بیناقاقای خەڵکی خۆ ڕاگرو بەشمەینەت و ھەژاری کوردستان،
ئێوە بێ شەرمانە دەستان بۆ باخەڵی ساردو سری ئەو خەڵکە بردوە و لەژێر پاساوی ناڕەوادا حکومەتان کردوە بە حکومەتێکی ڕاو ڕوتکەر.
سەرباری ئەوەی حکومەتی ھەرێم کە نەیتوانیوە موچە و شایستە رەواو داراییەکان لەکاتی خۆیدا دابەش بکات.
ئەم حکوومەتە کە بە دروشمی قەبەی وەکو چاکسازی و خزمەتی ھاوڵاتی و حکومەتی بەھێز مێشکی خەڵکی کوردستانی ھەراسان کردوە،
ئێستا دەیانەوێت بەرێگایەکی بێ شەرمانە و دوور لەھەموو بەھایەکی حوکمڕانیی دروست و راستگۆ بۆ دەوڵەمەندکردنی ھەندێک کۆمپانیای نا تایبەت و سێبەری سەربەخۆتان رابسپێرن بۆ ئەوەی ئەو پارە کەمەی لە گیرفانی ھاوڵاتیاندا ماوە لە ڕێگای پارەی کارەباوە بەدروشمی چاکسازی دیسانەوە گیرفانەکانیان ببڕن،
لێبڕینی ستەمکارانەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم و قەڵەو کردنی ناڕەوای کۆمپانیاکانتان لەسەر حسابی خەڵکی،ئایە ئەمە ڕوتانەوەی گیرفانی ھاوڵاتیانە یان چاکسازی، یاخود شکستی حکومڕاناتین.