ebubekr.jpg

حکومەتێکی داماڵڕاو لەبەرپرسیاریەتی!؟

Oct 27, 2020  |   بیروڕا 

ئەبو بەکر هەڵەدنی 

 


نەهاتنیان نایاسایی وناپەیڕەویە ،،تەنها نازین و خۆ گیڤ کردنەوەیە بەدەسەڵاتێکی دوو زۆنی دوو پارێزگایی.....
 بەنەهاتنی سەرۆک وجێگر و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان ،دەریخست ئەم برادەرانە (ئیمتیازی بێ مەسئولیەتیان)دەوێ،،لەدونیا وێنەی نیە خۆت بەناوی سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیران وجێگرو وەزیر بناسێنی،بەڵام  بەرگەی دوو پرسیار و دوو ڕەخنە لەپەرلەمان نەگریت.
نەهاتنیان نایاسایی وناپەیڕەویە ،،تەنها نازین و خۆ گیڤ کردنەوەیە بەدەسەڵاتێکی دوو زۆنی دوو پارێزگایی،،،جا ئەگەر بەئەندازەی چین وکەنەدا قەڵەمڕەویان فراوان بوایە چیمان بکردایە.
ئەم ووشکە کەڵەکەی دەسەڵاتی پۆلیسی هەواڵگیری کارەسات بەدوای خۆیدا دێنێ،،کە ڕۆژ بەڕۆژ قەیرانی تر بۆ(42)قەیرانەکەی هەرێم دەخوڵقێنێت،،،کەدوایەمین دیاری دەستیان سەرکوتکردن وسنووردار کردنی ئازادی ڕادەڕین وڕفاندن وشوێن بزر کردنی چالاکوانان وڕۆژنامەنوسانە.....