daban.jpg

بەشداری دانیشتنێک ناکەین نمایش بێت!

Oct 26, 2020  |   بیروڕا 

دابان محمد

 

دانیشتنی پەرلەمان، بۆ دەنگدان لەسەر پرساندنی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی بەڕێوە دەچێت (( بە بێ ئامادەبونی خۆیان و بە خوێندنەوەی چەند ڕاپۆرتێک))، پرۆسەکە لە نمایش دەچێت، بۆ پوچەڵکردنەوەی هەمو ئەو قسە و ڕەخنانەی بە درێژایی ئەم کابینەیە کراون و گیراون، پاساودانی ئەمو ئەو کارانەیە، کە شانی خەڵکیان قورس کردوە، بە بڕینی موچەشەوە، بۆیە بەشداری لە دانیشتنێکدا ناکەین زیاتر لە نمایش بچێت و ئێمەش بینەر بین، بەشێک نابین لە متمانە دانەوە بەم کابینەیە.
تا ئێستا، ئەم کابینەیە وەڵامی بۆ ئەنجام نەدانی چاکسازی گشتگیر و جێبەجێنەکردنی چاکسازی، کۆرۆنا و تۆمەتبارکردنی خەڵک و لایەنی ترە. وەڵامی بۆ پێنەدانی موچە و دواکەوتنی بە 60 ڕۆژ جارێک، حکومەتی عێراق و پارەکەی بەغدایە. وەڵامی بۆ کۆنەکردنەوەی پارە و داهاتی خۆی، دروستبونەوەی شەڕی ناوخۆیە. وەڵامی بۆ قاچاغچێتی سنورەکان، بونی دوو ئیدارەیی و نەبونی دەسەڵاتی حکومەتە بەسەر هەندێک کەس و ناوچەدا، وەڵامی بۆ ناڕەزایی و خۆپیشاندان، چاوسورکردنەوە و گرتن زیندانی کردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکانە، لەگەڵ داخستن و سانسۆری دەزگاکانی ڕاگەیاندن.