alihamasalh.jpg

لەبارەی ئەرکی منەوە

Oct 19, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە سا‌ڵح

 


ھەندێک بەڕێز وا ڕەخنە لە من دەگرێت، رابەری ھێزێکی گەورەی چەکدارم و ئەمشەو دەتوانم ھەرچی بەرپرسی گەندەڵە دەستبەسەری بکەم!
ئەرک و کاری پەرلەمانتاری ئەمەیە..
بەدواداچونی وردو کۆکردنەوەی زانیاری، چاوپۆشی نەکردن لەکەس و پیشەیی بوون.
خۆڕاگرتن لە بەرامبەر فشاردا، چاوپۆشینەکردن و دانەخستنی ھیچ دۆسیەیەک لە پێناو بەرژەوەندی مادی یان ھاوڕێیەتی و خزمایەتی و حیزبایەتی..
پاش کۆکردنەوەی زانیاریەکان، ڕێکخستنەوەو داڕشتنەوەی ؛ میکانیزمێک بۆ بەکارھێنانی لە ڕێگای ڕێوشوێنە پەرلەمانی و یاساییەکان..
پەرلەمانتاری باش ئەوەنیە، تەنیا قسەی گشتی بکات لە ھۆڵی پەرلەمان و سەر شاشەکان( قسە گەلێک ھەموو ھاوڵاتیەک بیکات) ، تەنیا ٢٠٪‏ کاری پەرلەمانی لە ھۆڵی پەرلەمانە، ئەوی دیکە بە دواداچونی دەرەوەی ھۆڵ و کاری لیژنەکان و بردنی دۆسیەکان بۆ دادگاو بە دروستکردنی قەزیەیە وەک( قاچاخی، دۆسیەی نەوت، داگیرکردنی زەوی.... ھتد) .. کە ھەڵسەنگاندنت بۆ پەرلەمانتار کرد، بڵێ: ئەو دۆسیانە چین کارت کردوە لەسەری...
ھەرگیز بە ھەست و سۆز لێکدانەوەی مەکە..
من دە ساڵە باسی خانەنشینی نایاسایی دەکەم و کۆڵم نەداوە..
ڕای گشتیمان بۆ خاڵە سنوریەکان و دۆسیەکانی نەوت دروستکرد..