ali-u-daban.jpg

ساختەکاران دەبێت بدرێن بە دادگا

Oct 25, 2020  |   بیروڕا 

دابان محەمەد    عەلی حەمە ساڵح

 

پێویستە ھەموو ئەو ٤٠ کەسەی ناویان لە ساختەکاری وەسڵی گومرگی فافۆندا ھاتوە دەستگیر بکرێن و بدرێن بە دادگا. 
تاوەکو ئێستا ٤٠ کەس لە ساختەکاری وەسڵی فافۆندا ناویان ھاتوە، وەسڵی گومرگیان ساختە کردوەو بەبێ گومرگ فافۆنیان بردوەتە دەرەوە، کە گومرگی فافۆن بۆ ھەر تەنێک ٢٥٠دۆلارە..
ژمارەیەکی کەمیان فەرمانی دادگایان بۆ دەرچوە و بەشێکی فەرمانەکەش جێبەجێ نەکراوە، ھەرکەسێک لەم دۆسیەدا ناوی ھاتبێت لە ھەر پۆست و بەرپرسیاریەکدابێت، پێویستە دادگا سەروەر بێت و لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێت. 
نابێت ھیچ بەرپرسێکی حیزبی و ئەمنی!  بە ھەرەشەکردن و چاوسورکردنەوە لە دادوەران  یان کەسی دیکە،  کار بۆ داخستنی  ئەم دۆسیە و دەربازکردنی تۆمەتباران بکات.. 
ئێمە چاودێری وردی ئەم دۆسیە دەکەین..
ھاوتا لەگەڵ ئەمانەدا، ھەموو ئەوانەش لە پشت قاچاخیەکانی مەرزی پەروێزخانن پێویستە بدرێنە دادگا، ٨٦ بارھەڵگر دەستبەسەر کراوە، ئێستا ھەوڵێک ھەیە ئەو بارانەی کێبڵ و فەرش و ئۆتۆمبێلن ئازادبکرێن و نەدرێنە دادگا