ali.jpg

بیدەنگی و دووڕوویی

Oct 3, 2020  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

لەبەر ئەوەی سنەوبەرە سوتاوەکان کەس خۆی نەکرد بە بکەری، ھەموان کەوتنە دژایەتی!!
لەبەرئەوەی دەزانن قاچاخچێتی دەسەڵاتدارو بەرپرسیی دەسەڵاتدار بکەریەتی لەپشتیە کەمترین کەس قسە دەکات! 
کامیان مەترستدارن! 
ڕۆژانە سەدان بارھەڵگری قاچاخ دێتە ھەرێم، خواردنی ماوە بەسەرچوو و قەدەغەکراو، ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل، دەیان کاڵا بەبێ پشکنین داخڵدەکەن!  ئەمە جگە لەوەی یاسا شکێنیە؛  مەترسی گەورەشە لەسەر تەندروستی ھاوڵاتیان و بردنی دەیان ملیۆن دۆلاری مانگانەی داھاتە!! 
کوان ئەو سیاسی و بەرپرسانەی بۆ سنەوبەرەکان پەیامیان ھەبوو؟!
تێبینی: من یەکەم کەس دژی سوتاندنی سنەوبەرەکان قسەمکرد، ئێستاش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژینگە کاردەکەین بۆ ئەوەی لە زووترین کات سەوزی بکەینەوە.. 
ئێستا کە ئەم نوسینە دادەنێم(١٠:٣٠ شەو)، ھێزە ئەمنیەکان لە باشماخ ١٥ ئۆتۆمبیلیان ڕاگرتوە، دەڵێن: پێشتر پارەی تەنسیقتان نەداوە بە کۆمپانیا،   ئێستاش پارە بدەن تاوکو سبەی ئێوارە تێناپەڕن!!