abdulstar-mejid.jpg

"ئەگەر نەمتوانی بیسەلمێنم، داوایلێبوردن دەکەم و دەستیش لەکار دەکێشمەوە"

Oct 27, 2020  |   بیروڕا 

عبدالستار مجید

 

داهاتی هەرێمی کوردستان بەشی موچەی تەواوی فەرمانبەران و بودجەی بەکارخستنیش دەکات 

ـ بەنایاسایی دوو مانگ سەدا ٢١ و مانگێکیش سەدا ١٨ ی موچەی خەڵکیان بڕی .
ـ حکومەت بۆی نیە بە بڕیارێکی کارگێڕی، مافێکی بەیاسا دابینکراو دەستکاری بکات .
ـ موچە مافێکە و بەیاسا دەستەبەرکراوە، حکومەت ناتوانێت بە هیچ پاساوێک یان بڕیارێکی کارگێڕی دەستکاری بکات .
ـ لە میدیاکانەوە زۆری ژمارەی موچەخۆرانیان لای خەڵک کردووە بە واقیع کە گوایە یەک ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار کەسە، لەکاتێکدا بەشێکی زۆریان سەد هەزار یان سەد و پەنجا هەزار دینار وەردەگرن .
ـ زۆر وتنەوەی زۆری ژمارەی موچەخۆران لەلایەن حکومەتەوە بۆئەوەیە لە مێشکی خەڵکدا بیچەسپێنن کە بۆیە پارە بەش ناکات چونکە ژمارەکە زۆرە، خۆ ئەوانە موچەیان یەک ملیۆن نیە تا ئەوەندە زۆری داهات بوێت و پارە بەش نەکات .
ـ پێمانوایە داهاتی هەرێمی کوردستان ئەوەندە زۆرە کە بەشی موچەی تەواوی موچەخۆران و بودجەی بەکارخستنیش دەکات .
ـ پێشنیاز دەکەین کە لیژنەیەک دروست بکەین کە سەرپەرشتی کۆکردنەوەی سەرجەم داهاتەکان بکات بەومەرجەی کەس دەست نەخاتە کاروبار و بڕیارەکانیەوە .
ـ ئەگەر نەمانتوانی بیسەلمێنین کە داهات زۆرە و نزیکەی ترلیۆنێک و دوو سەد و پەنجا ملیار دینارە، من ئامادەم داوایلێبوردن بکەم و لە پەرلەمانیش دەستلەکاربکێشمەوە .