abdulstar-mejid.jpg

ئاڵا ڕەمز و هێما و شکۆی هەر نەتەوە و میللەتێکە

Oct 18, 2020  |   بیروڕا 

عەبدولستار مەجید 

 

، لە عورفی سیاسیی و دیبلۆماسیدا سوکایەتی بە ئاڵا، بێڕێزییە بەرامبەر ئەو گەل و میللەتە .
ئاڵای کوردستان کە بەرهەمی خوێن و عەرەقەی دەیان ساڵەی میلڵەتێکە، هێمای دووەم گەورەترین نەتەوەیە لە عێراقدا کە کوردە و لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا بە فەرمی ناسێندراوە .
نابێ ململانێ حزبییەکان کاربکاتە سەر پێکەوژیانی پێکهاتە ئاینیی و نەتەوەییەکان، چونکە فیتنە قەومی و مەزهەبی دەبێتە هۆی پێکدادان و وەیشومەی شەڕ و ناکۆکی .
هەروەک پێویستە سەرکردە سیاسییەکانیش لە دەربڕینەکانیاندا شعوری ئەوانی دیکە ڕابگرن و کارێک نەکەن میللەتەکەی ئێمە لەمەی هەیە، زیانی گەورەتر و زیاتری بەربکەوێت ! 
هیوادارم زمانی عەقڵ و مەنتیق و لۆژیکی سیاسەتی حەکیمانە، جێگە بە توندڕەوی قەومی و مەزهەبی لێژ بکات .