abdulstar-mejid.jpg

مامۆستایان ئاگاداری ئەم ستەمە بن !

Oct 21, 2020  |   بیروڕا 

عەبدولستار مەجید 

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای سێ مانگ لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لە بابەتی دەرماڵەدا و ئەوەی تایبەتە بە مامۆستایان، بڕگەیەکی تێدایە کە پێچەوانەی یاسایە و ئەمەیە. 
 "دەبێ مامۆستایان ئەندام بن لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان . کە ئەمەیان پێچەوانەی یاسای یەکێتییەکەیە کە ئەندامبـونی کردۆتە ئارەزوومەندانە" .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبری پاداشتی مامۆستایان و پاراستنی شکۆ و کەرامەتیان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان، دەیەوێت بەناوی چاکسازییەوە ئەو ١٥٠ هەزار دینارەش ببڕێت کە وەک دەرماڵەی بڕاوە وەریدەگرن وەک هاوتاکانیان لە عێراق !
دەمەوێ ڕاستییەک بۆ ڕایگشتییش بڵێم، لەکاتی گفتوگۆی ئەم یاسایەدا لە پەرلەمانی کوردستان، ئێمە پێشنیازی ئەوەمانکرد کە دەرماڵەکان بە یاسایەکی تایبەت ڕێکخرێتەوە و لێنەگەڕێین حکومەت بە ئارەزووی خۆی دەستی بۆ ببات کە ئەوکات بە زیانی گەورەی فەرمانبەران و مامۆستایان تەواو دەبێت و پێشبینییەکەی ئێمەش ڕاست دەرچوو و ئەوەتا لەو ڕاپۆرتەدا ئەنجامەکەی دەبینین .