abdulstar-mejid.jpg

مانگی فەرمانبەران و موچەخۆران بووە بە ٦٠ ڕۆژ!

Oct 17, 2020  |   بیروڕا 

عەبدولستار مەجید

 

 پارە هەبێ و نەبێ خەریکە ئەو شەست ڕۆژییە لای خەڵکەکەی خۆی دەکاتە ئەمری واقیعڕێک یەک مانگ پێش ئێستا، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی وتیان بڕی (٤١٣) ملیار دینار داهاتی نەوت و ناوخۆ ئامادەیە و بۆ دابەشکردنی موچە چاوەڕێی هاتنی (٣٢٠) ملیارەکەی بەغدا دەکەین .
مانگێکی تەواو بەسەر ئەو لێدوانەدا تێپەڕی ئینجا پارەکەی بەغدا هات و حکومەت دەستی بە دابەشکردنی موچە کرد و پێنج موچەی تەواویشی بێسەروشوێن کرد ! 
پرسیارەکە ئەمەیە، مانگێک پێش ئێستا حکومەت پارەی موچەی ئامادەبووە ئەگەر بەغدا لەوکاتەدا پارەکەی بناردایە، ئەی ئەو مانگەی دیکە کە چووە سەری کوا داهاتەکەی ؟! 
چۆن داهاتی مانگێکت (هەڵبەت بە قسەی خۆیان) بڕی ٤١٣ ملیار دینار بوبێت، داهاتی دوو مانگیشت هەر ٤١٣ ملیار دینارە، واتە مانگ سی ڕۆژ بێت یان ٦٠ ڕۆژ، داهاتی حکومەت هەر ٤١٣ ملیارە ؟!
بۆچی بە داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت و ناخوخۆ و هاوکاریی هاوپەیمانان و تەمویلی بەغداشەوە، ئەم حکومەتە ناتوانێ موچە بەتەواوی بدات و ئەم مانگەش بە نایاسایی بڕی سەدا ١٨ یان لە گیرفان و قوتی خەڵک بڕی ؟!
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە دەبێ بەرپرسانی حکومەت وەڵامی دروستی خەڵک و پەرلەمانتارانیش بدەنەوە و سەرەتایەک دابنێن بۆ کۆتاییهێنان بەم ستەمە!