shirin.jpg

بە قودرەتی پرۆسەی پرساندن

Sep 27, 2020  |   بیروڕا 

شیرین ئەمین 

 

سەرۆکی حکومەت بە پەلەپروزە داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکات
ڕونە یاداشتی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی وەزیری دارای ھەر ئەمڕۆ ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە..
پاش ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران دڵنیا بویەوە ئیمزای یاسای یاداشتەکە تەواوبوە.،بۆیە سەرۆکی حکومەت بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی 66 پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داوای دانیشتنی پەرلەمانی کردوە.،  کە ماددەی  66 تایبەتە بەگفتوگۆ لە نێوان پەرلەمان و حکومەت و پرسیارو پرۆسەی پرساندن و لێسەندنەوەی متمانەی تێدا ناکرێت.، بەڵکو تەنھا بۆ خستنە ڕوی بابەتێکی گشتییە بۆگفتوگۆ..
بۆچی سەرۆکی حکومەت پێشتر ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەدەبوو ..؟ لەکاتێکدا لەتەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی  کوردستان تائێستا سەرباری یاداشتی پەرلەمانتاران .، بۆبانگھێشتکردنی سەرۆکی حکومەت  جێگرەکەی ئامادەنەبوون بێنە پەرلەمان ....
بەنمونە
4 مانگە ھەر بە پێی ماددەی 66 پەیڕەوی ناوخۆ داوای دانیشتنی پەرلەمانمان کردوە .، وەبانگھێشتکردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی وەزیری دارای لەسەر پرسی موچە ،نزیکەی  10 مانگە لەسەر خاڵەسنورییەکان داوای جەلسەمانکردوە تەنانەت وەزیرو لایەنی پەیوەندار لە حکومەت لەسەرئەم پرسە نەھاتونەتە پەرلەمان
.، بەڵام ئێستا سەرۆکی حکومەت خۆی داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکات .، بۆیە ئامادەبونی سەرۆکی حکومەت بەپێی ماددەی66 بۆ گفتوگۆییە پرۆسەی پرساندن تەواو جیاوازە  لەسەر لێبڕینی سەدا 21 موچەی موچە خۆرانە بەنایاسای وە ھیچ موبەررێکی یاسای و پەیڕەوی نییە بۆ ئەنجامنەدانی  پرۆسەکە ...