shayan-askari.jpg

بمبورن.....

Sep 22, 2020  |   بیروڕا 

شایان عەسکەری

 

ماوەی ڕابردوو پۆستێکم کرد، تیایدا باسی ئەوەم کرد کە بزووتنەوەی گۆڕان حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە، باشتر وایە بکشێتەوە.
بەشێکی ئەو خەتایە لە ئەستۆی منە.
بۆیە ھاووڵاتیانی کوردستان، دەنگدەرانی سەنگینم، بە گەورەیی خۆتان بمبورن.....
لە ٢٠١٩/٥/٢٨ دەنگم دا بە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە پێناوی چاکسازی.
لە ٢٠١٩/٧/١٠ متمانەم دا بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێناوی چاکسازی.
ئەو چاکسازیەی بە بیانووی ھەستیاری دۆخی سیاسی و کۆرۆنا و گوایە گەندەلی ٣٠ ساڵ بە شەوورۆژێک چاک ناکرێت.
ھەموو جۆری گەندەڵیەکانیان بە کەمتر لە شەووڕۆژێک ئەنجام دەدەن ،بەڵام چاکسازی بە قسەی خۆیان بە مانگێک و دووان و ساڵێک و دووان ناکرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ گەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاکسازی نەکا ئێمە بۆ بیکەین!، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ گەر پارتی دیموکراتی کوردستان چاکسازی نەکا ئێمە بۆ بیکەین!!!
کەواتە ئەوان ھاوسەنگی ھێز و دەسەڵات و پارە بە چاکسازی بۆ میللەت ناگۆڕنەوە.
میللەت داتا و فاکت و ڕاپۆرتی سەر کاغەز و ڕاگەیاندن چی لێ بکات گەر بە فعلی کاریگەریەکانی چاکسازی بەسەر ژیانی میللەتەوە دیار نەبێت.
دەی بمبورن دەنگەکانی ئێوەم دا بە سەرۆکایەتی و حکومەتی ھەرێم.
لەسەر داوای ھاورێیانی بادینان، پۆستەکە ئیدت دەکەم و بە بادینی شیرینش نوسینەکە دادەنێم.
‎من ژ لێبورینێ ئەو خەلەتیە بو کو من دەنگ دای سەروکێ هەرێمێ و سەروکێ حوکمەتێ ئەڤجا داخازا لێبورینێ ژ خەلکێ هەرێمێ و تایبەت دەنگدەرێت خو ب مەزنیا خوڤە ل من ببورن بو وێ شاشیا من کری،
‎ئەو چاکسازیا ب بهانەیا هەستیاریا بارو دوخێ هەرێمێ و کوروناێ و مەبەستا وان ژێ ئەوە کو گەندەڵیا 30سالا ب شەڤ روژەکێ باش نابت،
‎هەمی گەندلیێت وان کێمتەر ب شەڤ روژەکێ ئێت ئەنجامدن، بەلێ چاکسازی ب گوتنا وان هەیڤەکێ و دووان و سالەکێ و دووان ناهێت کڕن.
‎پارتی بێژت ئەگەر ئیکەتی چاکسازیێ نەکت ئەم ناکین ئیکەتی بێژت گەر پارتی چاکسازیێ نەکت ئەم بوچی بیکەین،
‎واتە ئەو هاوسەنگیا هێزێ و دەستهەلاتێ و پارەی بو مللەتی نا گوهوڕن ب چاکسازیێ،
‎ئەڤجا ببورن من دەنگێت وە دان سەروکاتیا حوکمەتا هەرێمێ.