kawe.jpg

ئێوە چ ڤایرۆسێکی مەترسیدارن

Sep 20, 2020  |   بیروڕا 

کاوە عەبدولقادر

 

لەساڵی 2014 بەرپرسە بازرگانەکانی هەرێم دەستیان خستە ناو ناردنی گەنمی جوتیاران بۆ بەغداو هەستان بڕێکی زۆر گەنمی خراپیان لەسوریاو وڵاتانی تر بەنرخێکی هەرزان کڕی ولەگەڵ گەنمی جوتیارانی کوردستان لەسایلۆکان تێکەڵیان کردوو هەناردەی بەغدایان کردـ
حکومەتی عێراق بەم فرتوفێڵەی زانی وپارەی جوتیارانی هەرێمی ڕاگرت ونەینارد ،بەمەش زیانێکی زۆر بەرجوتیاران کەوت وبەهۆیەوە چەندین ساڵە پارەی جوتیاران دوادەکەوێت ونادرێت، تاوایلێهات مامەحاجیەکی جوتیار هەوڵی دەست ماچکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بدات تا ئەو شایستە داراییەی کەمافی خۆیەتی بۆی بنێرن.
لەماوەکانی ڕابردوش جارێکی تر ئەو بەرپرسە بازرگانانە دەستیان کرد بە کاری قاچاغی زێڕ لەڕێگای فڕۆکەخانەکان، ئەویش بەناردن وهێنانی زێڕ لەڕێی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی وهەولێربەنایاسای.
حکومەتی عێراق بەمەی زانی وبڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی زێڕی دەرکرد لەڕێگای ئەو دوو فڕۆکەخانەیە ،ئەمەش وایکرد کە زیانێکی زۆر بەر زێڕەنگرانی هەرێم بکەوێت وکاریگەری تەواوی لەسەر بازاڕی زێڕ لەهەرێم دروستکردوە.
ئینجا سەیرکەن میللەتی ئێمە چۆن باجی فرت وفێڵ وقاچاغچێتی ئەم بەرپرسە بازرگانانە دەدات و ئەم دەسەڵاتدارانەی هەرێم چۆن بونەتە بار بەسەر ئەم میللەتە مەزلومەو ئەمانە چ ڤایرۆسێکی مەترسیدان بەسەر لاشەی هاوڵاتیان.