kawe.jpg

کوا موچەی بەهار؟

Sep 21, 2020  |   بیروڕا 

کاوە عەبدولقادر

 

ئەمڕۆ دەستپێکی وەرزی پایزە لەعێراقی حەبیب دەست دەکرێت بەدابەشکردنی موچەی مانگی نۆ کەچی لەهەرێمی کوردستان هێشتا بەهارەو موچەخۆرانیش چاوەڕوانی وەرگرتنی معاشی مانگی چوار دەکەن بەلێبڕینەوە!!
بەپێی بەدواداچونەکانمان حکومەتی هەرێم بەنیازە ئەمساڵ تەنها دوو موچەی تربەلێبڕینەوە دابەش بکات ئەگەر بۆی بچێتەسەر،لەساڵی نوێش لێبڕینەکە بەیاسا جێگیر دەکات بەناوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی وبەقەد ئەو %٢١زیاتریش دەرماڵەکان دەبڕێت وجێگیری دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کەتەنها بە داهاتی نەوت وناوخۆو گومرگەکان حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەش بکات بەبێ ٣٢٠ملیاردینارەکەی بەغدا، بەڵام ئەمە ناکات چونکە بۆی دەچێت سەرو ترسی لەناڕەزای خەڵک نیەو زۆرینەی پەرلەمانیشی لەگەڵە کەپێکهاتوون لە فڕاکسیۆنە بەشداربوەکانی پێکهێنەری حکومەت.
هەر لەبەر ئەوەشە زیاتر لەحەفتەیەکە ئێمەی فڕاکسیۆنە ئۆپزسیۆنەکان ٢٢ئیمزامان کۆکردۆتەوە بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارای لەسەر لێبڕینی %٢١ی موچە تەنها پێویستمان بەیەک ئیمزای پەرلەمانتارێکی ترە بۆئەوەی ڕێژەی یاسایی تەواو بێت کەچی یەک ئەندام پەرلەمانی حزبەکانی ناو حکومەت ئامادە نین واژوو بکەن.
ئێمە لەئاست ئەو پێشێلکاریە نایاساییانەی حکومەت بێدەنگ نابین وپێویستە پەرلەمانی کوردستانیش بەجدی کار لەسەر ئەو بابەتە بکات وحکومەت بانگهێشت بکات ودەبێت بەزووترین کات دەست بکرێت بەدابەشکردنی موچەی بەهارەی فەرمانبەران ئەگەرنا بون ونەبونی وەک یەک وایە.