karwan.jpg

حکومەت بێدەنگە لە مردنی خەڵک!

Sep 28, 2020  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 

دەرمانی بەسەرچوو کە لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە لە بازاڕ دەفرۆشرێت...
لە ساڵی ٢٠١٨ دیوانی چاودێری دارایی بە فەرمی دانی بەوە داناوە کە کەسێک بە ناوی ( شێروان سادق علی) کە بەڕێوەبەری بەشی چاودێری فرۆشتنی دەرمان بووە، بە تۆمەتی ساختەکردنی نوسراوی فەرمی سزادراوە و دۆسیەکەی چووتە دەستەی دەستپاکی. بەگوێرەی بە دوداچوونی ئێمە سزادانەکەی بریتیبووە لە دورخستنەوەی لە کاری حکومی، بەڵام لە بری دوورخستنەوە کراوە بە بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ. 
دواتر حەپێکی پانادۆڵییان داخڵکردووە کە بە هیچ شێوەیەک نەچووەتە کوالێتی کۆنتڕۆڵ، بەڵام ستیکەری سەوز، کە ئاماژەیە بۆ ڕێپدانی فرۆشتن،ی لە کوالێتی کۆنتڕۆڵەوە وەرگرتووە و لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ماوەی (٣) ساڵ فرۆشراوە و هیچ کەسێک سزا نەدراوە لەسەری و زۆربەی خەڵکیش بەکاریان هێناوە. 
دواتریش کۆمپانیایەکی دیکە، دەرزی هایدرۆ کۆرتیزۆنی داخڵ کردووە کە دوو جار لە تێستی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە، و دواتریش ستیکەری سەوزیان بۆ وەرگرتووە و لە بازاڕ فرۆشراوە و بەکار هاتووە؛ وەزیری تەندروستی ئاگاداری ئەم دەرزیەیە و تا ئێستاش بێدەنگە! هەڵبەت ئەم دوو جۆرە لە دەرمان فرۆشی زۆر بەکاربەری زۆریان هەبووە. 
تێبینی: ئەمە مشتێکە لە خەلوەرێک و چاوەڕێی بەڵگەی زیاتر بن لەسەر دەرمان و خۆراک لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، و بەڵگەکان لەسەر دەرمانە دەگمەنەکانی شێرپەنجە بڵاو دەکەینەوە کە چۆن دێتە کوردستان و چۆن خەڵک تێیدا زەرەرمەند دەبێت.