ebubekr.jpg

دوو قەڵەمڕەویەکەی پارتی ویەکێتی ،خەنی کردنی داگیرکەران وخەمیش بۆ کوردستانیان!؟

Sep 3, 2020  |   بیروڕا 

ئەبو بەکر هەڵەدنی 

 

دوو زۆن ودووئەمارەتەکەی  پارتی ویەکێتی کەهەریەکەیان چەکدارو گومرگ وداهات  ودەزگاو زیندانی نهێنی وپەیوەندی هەرێمی تایبەت بەخۆیان هەیە،،بیست ونۆساڵە داگیرکەرانی کوردستانی خۆشحاڵ کردوە،هەردوو هێزەکە دابەش بوون بەسەر دووبەرەی هەرێمی وووڵاتیان بۆ دوو دەوڵەتی دراوسێ  و دام ودەزگاکانی واڵاکردوە.
هەتا هەرێم دوو دەسەڵاتۆکە بێت هیچ شتێک شکڵی خۆی ناگرێت(نەیموکراسی،نە هاوڵاتی بوون،نەهەڵبژاردنی خاوێن،نە کاری مەدەنی وخۆپیشاندن،نەزمانێکی ستانداردی یەکگرتوو،نەیەک سوپای نیشتیمانی ،نەدامەزراوەی نیشتیمانی،نەسەروەری یاسا ،،،.هتد).
هەریەکە قەڵەمرەویەکەی خۆی وەک کارتی گوشار دژی ئەوی دی بەکاردێنێ، هەریەکەیان لەسنووری خۆیان بکوژ وببڕو بخۆر خۆیانن.
ئەم دابەش بوونە سەرچاوەی نەهامەتیە بۆ خەڵک وبوەتە قەڵغانی دزی وچەتەیی وتاڵانی وسەرانەسەندن وتاپۆوتەخشان وپەخشانی هەرچی موڵک وزەوی وزاری گشتی و حەزیای لووش دانی داهاتی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان.
بۆیە هەتا دووقەڵەمڕەویەکە بمێنێ دەست لەشەفافیەت وعەدالەت وکەرامەت بشۆین، لەبەر ئەوەشە هەرچوار داگیرکەرەکەی کوردیان بەسەردا  دابەش کراوە دەست لەپشتیان دەدەن وتەنانەت بەسوپاو فڕۆکە وزرێپۆش وتانک وتۆپ وکاتیۆشایان بەرگری لەوی زەردو لەمی سەوز دەکەن.
ئەوەتا  دوو ئاسایش  و دوو یەکەی حەفتاو هەشتا و  زێرەڤانی وبەرگری وفریاکەوتن وژن وئافرەت وخوێندکارو قوتابی و دوو بازگەی ئاسایشی سماقوڵی ودێگەڵەو  بالیسان و وەرتێ درێژ کراوەی دوو کانتۆنە بەزۆر سەپێنراوەکەی ئەم دوو هێزەن کە بەدەربڕینی مەکتەب سیاسیەکی پێشوویان(شکۆ وخۆشەویستیان)لەناو جەماوەر نەماوە.
کەواتە بەم دووقەڵەمڕەویە پاوانکراوەتان ڕەنج وخەبات وقوربانی دانی جینۆساید وئەنفال وکیمیاباران وڕاپەڕین کۆڕەوو ڕووباری خوێنی گەلێکی جەربەزەتان بەئاوادا وپێش هەموانیش داگیرکەرانی کوردستانتان خەنی کردو بۆگەلی کوردستانیش بوونە خەم وخەفەت وخۆشتان خەجاڵەت وخاڵی لەویژدان وپرەنسیپ...