behmen.jpg

ماچی کازمی و حەقی ئەنفال و پارەی گەنم

Sep 11, 2020  |   بیروڕا 

بەهمەن کاک عەبدوڵا

 

ماچی کازمی و حەقی ئەنفال و پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستیەکان وەك خۆی نەك بە عاتیفەو سۆز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق دوو ڕۆژە لە کوردستانە دوای دیداری فەرمی لەگەل سەرکردایەتی کورد و بەرپرسانی حکومی سەردانی هەندێك جێگەی کرد و هەندێك خەلکی بینی ، قەڵەم بەدەستە عیراقچی و کامیرای میدیایی کوردی کردیان بەتاکە خەمخۆرو فریاد رەس .لە پاریزگایی دهۆک کازمی هەندێك لەکەس و کاری ئەنفال دەبینیت و لەناویان دا دایکی شەش شەهیدی ئەنفال کاتی کازمی لەو دایکە شەهیدە دەپرسیت خەلکی چ گوندیکی ئەویش ناوی گوندەکەی خۆی دەڵێت ، کازمی دەڵێت من هاتومە ئەو گوندەو نانیشم لیی خواردوە ، دایکە شەهیدەکەش دەلیت کەواتە تەئەمانەت کوردستان بیت ، واتە ئاگات لەکوردستان بیت ، کەهیچ مەبەستیکی خراپی نیەو مانایی قسەکەش روونە .بەپێی دەستوری عیراق و بەپیی یاسا و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عیرق یش حکومەتی عیراق لەساڵی ۲٠٠٤ ەوە ، مولزەمە بەقەرەبوکردنەوەی مادی و مەعنەوی کەس و کاری ئەنفال و کیمیا باران ، بەڵام ئەوە ۱٦ ساڵە عیراق فلسێک دیناریک قەرەبووی نەداوە و ئامادەش نیە بیدات ، ئەوەی تا ئیستا بۆ کەس و کاری ئەنفال و کیمیا باران و شەهیدان کراوە لەکوردستان هەرچەن شایەنی دەقاتی ئەو خزمەتەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کردویەتی .هەرچی سەبارەت بەموچەی شەهیدان و ئەنفال کراوانە ، لەساڵی ۲٠٠٥ وە تا ۲٠۱۹ ، موچەی شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی و قوربانیانی دەستی ڕژیمی پێشووی عیراقە ، لەسەر بودجەی سیادی عیراق بوە ، بەپیی یاسایی بودجە ، کەچی عیراق یەک دیناری لەو پارەیە بەکوردستان نەداوە، کوردستان خۆی لەبەشە بودجەی ساڵانەی خۆی موچەکانیانی دابینکردوە .سەبارەت بەپارەی گەنمی جوتیاران ، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە غەدری لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردوە ، بەلکو عیراقە لەساڵی ۲٠۱٤ ەوە گەنمی جوتیارانی هەرێمی بردوە و پارەکەیان نادات ، ئیستاش جوتیارەکان هاواریان بۆی بردوە داوای حەقی خۆیان بکەن .گەر ئەو هەموو غەدرەی بەغداد لەهەرێمی کوردستان و کەس و کاری ئەنفال و کیمیاباران و فەرمانبەران و جوتیارانی کردوە ، بەماچێکی کازمی و گوی گرتن لەهەندێك جوتیاری کورد سافی بوو ، وەک هەندیک روژنامەنوس و خویندەواری کورد وێنای دەکەن و دژی سەرکردەکانی کورد دەنوسن ، بەراستی میللەتیکی مایەیی بەزەیین .ئەوەی دەستی دایکە شەهید و دایکی ئەنفال کراوی گەرمیانی ماچ کردو لەگەل ئازارەکانیان دەگریا و بەردەوام فشاری لەحکومەت دەکرد خزمەتی زیاتریان بکات ، سەرۆک بارزانی بوەو هەمیشە گوتویەتی لەژیانم سەرم بۆهیچ کەسێك دانەنواندوە بەڵام بەشانازیەوە بۆ دایکە شەهیدیک سەرم دەچەمێنم و دەستی ماچ دەکەم ، لەڕاگەیاندنی جیهانیش گوتویەتی مەسەلی ئەعلای من دایکە شەهیدێکە نەك سەرکردەیەکی بەناوبانگی جیهانی .گەر مەسەلە خزمەتی فعلیە ئەوە نێچیرڤان بارزانی بوو لەپارەی شرینی نەوت نەک بودجەی گشتی و سیادی عیراق ، هەموو کەس و کاری ئەنفال کراوانی گەرمیانی کردە خاوەنی خانووی خۆیان لەکاتیکدا بەپیی یاسا دەبوو عیراق بیکردبا و نەیکرد .گەر چونە ناو ئاوارەکان و گوێگرتنە لە ئازارەکانیان مەسرور بارزانی زۆر دەمیکە چوەتە ناویان و زور زور لەمندالەکانیشی ماچ کردن و بەسعات زیاتر لەخیوەتەکانیان مایەوە و گویی لیگرتن و خزمەتی کردن ، نەک تەنها بۆ شۆی ئیعلامی ، کازمی چوە هەمان کامپ و وتەبیژەکەشی گوتی ئەم کامپە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خزمەتی گەورە کراون .زۆر سەرکردەی عیراقی و لەزور سەردەمی جیاوازدا ئەم شۆیە ئیعلامیانەیان کردوە و دواتر کوردستانیان توشی کارەسات کردوە .ئەوەی ئیستا لەکوردستان هەیە و ناوی حکومەت و دەسەلاتی کوردیە رەمزی ئیرادەو کەرامەتی کوردایەتیە و ئەوەی کراوە بۆ کوردستان دەسەلاتی کوردی کردویەتی و ئەوەشی نەیهیشتوە کوردستانی ش وەک باقی شارەکانی تری عیراق ویرانە و بێ ئەمن و ئاسایش بیت حکومەتی کوردی و پیشمەرگەو هیزە ئەمنیەکانیەتی .ئەوانەشی بونەتە شایەری بیگانەو بەقەلەم و زمانیان بیگانە لای میللەتی خۆیان خۆشەویست دەکەن ، گەر مەردن و بۆ پارە و مەسلحەت نانوسن و قسەناکەن ، بابچن مقارنەی بودجە و نەوت و پارەو سەروەت و سامانی عیراق و کوردستان بکەن و مقارەنەی خزمەت و پیشکەوتنەکانی عیراق و کوردستانیش بکەن .ئەوانەشی زۆر حەزیان لەهەلدان بەشان و بالی حوکمرانی عیراق دا هەیە بابێن ، مقارەنە بکەن لەنیوان ( عەلاوی و جەعفەری و مالکی و عەبادی و کازمی ) بکەن لەگەل ( نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ) ئەوان بە ۸۳ ملیار دۆلار و ۹٦ طەن زێڕی ئحتیاتی بانکی و ۹٠٪ ی بودجەی زەبەلاحی عیراق و رۆژانەی شەش ملیون بەرمیل نەوت و ئەمانیش بە ۱٠٪ بودجە بۆ ۱٠ سال و ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ،،، بزانین کێ سەرکەوتوو کێ شکستخواردوە